بندیوار و پیلان

لە لایەن هيمن روف27/01/2024

بندیوار و پیلان
هێمن رەوف
هەم بە نهێنی و هەم بە ئاشکرا یەک پیلان هەیە ڕووبەڕووی خەڵکی کوردستان بۆتەوە، ئەویش دەرهێنانی ئەو شەریف ناوانەیە لە لیستی موچەخۆران. ( ئەمەیش لە قازانجی خەڵکە نەک بەپێچەوانەوە)
بە واتایەکی تر پارتی و یەکێتی یەک کێشەیان هەیە لەگەڵ بەغداد! نایانەوێ بندیوارەکانیان بێ ئالیک ببن. پارتی بەو بیانووە یەکێتی ترساندووە، پێی ووتوون (قوڕبەسەرتان ئەگەر لیستی موچەخۆران تەسلیم بەبەغداد بکەن و ئەو هەموو ڕەشە وڵاغە بێ ئالیک ببن، هەر بندیوارەکان دەتان ڕووخێنن) ئەمە ئارگیومێنتێکی لۆژیکییە!
جا مرۆڤی بندیوار کائینێکی سوک و بێنرخە، با لە کوێوە بێت لەوێوە شەن دەکات. هەمیشە دەسەڵاتەکان لەو جەڵەبە خۆفرۆشەی بەردەرگەکانی خۆیان دەترسن لێیان هەڵگەڕێنەوە لە سەروەختی بڕینی ئالیکەکانیان. هەر بۆیە ئەم هەموو شەڕەیان لەسەر دەکەن.
کورد نە دوژمنی دەرەکی هەیە و نە پیلانی ترسناک بەرەوڕووی بۆتەوە، پیلانێک بندیوای خوێڕی تیا نانبڕاو ببێت، شایستەی پێشوازیە نەک ڕووبەڕووبوونەوە . ئاو بێنن و دەست بشۆن

وتاری زیاتر