لە پاپا کاسۆلیکتر

لە لایەن د. بەرهەم خالید24/03/2024

لە پاپا کاسۆلیکتر!!!
هەر مادام دیدارەکە درابوو بە وەزیرەکەی گۆڕان، لە سەر لە ئێوارەوە دیاربوو کە قسەیەکی باش و مژدەی خۆشی بۆ خەڵک پێ نییە، بەڵام ئەوەی سەیرە جەنابی گۆڕانخواز و بەرەی خەڵک لە پاپا کاسۆلیکتر بێت و بکەوێتە سوینەوەی پاساو قسە سەدبارەکانی پێشوو کە خەڵک وەک پەندە کوردییەکە بڵێت رەحمەت لە کفندزی پێشوو.
ئاخر پاساو هێنانەوە و بەرگری شێلگیرانە لە هەژماری من خۆی نیشانەیەکی روونە کە نیەتی باش لە پشت پرۆژەکەوە نییە، چونکە لە ١٠ ساڵی رابردوو حکومەتی هەرێم بە تایبەتتر ئەم کابینەیە بە رەهایی هیچ هەنگاو و دەستپێشخەرییەکی نەبووە بۆ موچەخۆران. باشترین بەڵگەش بە بارمتەگرتنی موچەی خەڵکە کە ماوەی ١٥ رۆژە و لە مانگی پیرۆزی رەمەزاندا زۆر بێشەرمانە دەستییان بەسەرداگرتووە و بە بارمتەگیراوە و سەدان هەزار خێزانیان لە چاوەڕوانیدا هێشتوەتەوە. لە کاتێکدا تەنها ١٨ ملیار کەمتر لە مانگی پێشوو پارە هاتووە و ئەمان ئامادەنین دابەشی بکەن.
هەنگاوی کرداری ئەوەیە لەسەر ئاستی حزب پشتگیری بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی بکرێت بە تایبەت توطینی موچە لە رێگەی بانکە فیدراڵییەکان.
موچەی ساڵێکیش بفەوتێت لەوە باشترە هەژماری من بسەپێنرێت. ئەگەر ئەوەندە باشە وەک بانگەشەی بۆ ئەکەن بۆچی فەرمانبەران سەرپشک ناکەن لە هەڵبژاردن لە نێوان هەژمار و توطین؟
دەبێت هەرچی زووە فشاری بایکۆت و خۆپیشاندان دژ بە دزینی موچەی مانگی شوبات و بە بارمتەگرتنی دەستپێبکات وعێراق. و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لێ ئاگادر بکرێتەوە و لەسەر ئاستی تاک و فەرمانگەکانیش پرۆژەی هەژماری ئەوان رەتبکرێتەوە.

وتاری زیاتر