تۆ بڵێی سوتانی قەیسەریی هەولێریش کاری ئەوانە بێت؟
لە ماوەی رابردوو، جارێک لەنگەی هەولێر، جارێکیش قەیسەریی هەولێر بەشەو ئاگریان تێبەربوو. دوای ئەوە بەهەمانشێوە قەیسەریی کەرکوکیش سوتێندرا کە پێشتر لەلایەن تورکیاوە نۆژەن کرابۆوە.
کە لەنگەی هەولێر سووتا، بەیانێک بەناوی گروپێکی توندڕەوی تورکەوە بڵاو کرایەوە گوایە ئەوان ئەو کارەیان کردووە، بەڵام هەر لەسەرەتاوە دیار بوو کە ئەوە بە ئەوان ناکرێ و مەبەست شوێنپێ بزرکردنە!نهێنییەکان ئاشکرا دەبن…
لە چەند رۆژی رابردوو پۆلیسی کەرکوک سەرەداوێکی گرنگی سەبارەت بە ئەنجامدەرانی تاوانی سوتاندنی قەیسەریی کەرکوک دەست کەوت کە رەنگبێ ئەو سەرەداوە پەردە لەسەر نهێنیی سوتانی لەنگە و قەیسەریی هەولێریش هەڵبماڵێ.
هاوکات ناسنامەی یەکێک لە دەستگیرکراوەکان کە لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەدا دانی بە تاوەنەکەیدا ناوە، ئەوەمان بۆ روون دەکاتەوە کە بۆچی لە مەسەلەی سوتانی لەنگەی هەولێر بەیاننامە بە تورکی بڵاو کرایەوە!
تا ئێستا پێج کەس دەستگیر کراون کە یەکێکیان ناوی هونەر محەمەد جوماڵ ە و کادیری پەکەکەیە!
ئینجا ناسنامەی چوار کەسەکەی دیکە زۆر گرنگە کە هەر چواریان ئەفسەر و کاربەدەستی دژەتیرۆری یەکێتین و هەر هەموویان لەبەردەم دادوەر دانیان بە تاوەنەکانیاندا ناوە.
یەکەم: هونەر فەخرەدین برای نەقیب دەشتی کە جێگری بەڕێوەبەری گشتیی دژە تیرۆری گەرمیانە.
دووەم: محەمەد نەجات دژە تیرۆر
سێیەم: سیروان ناوێک کە ئەویش لە دژەتیرۆری یەکێتییە.
چوارەمیش ناوی نەزاندراوە، بەڵام ئەویش هەر ئەندامی دژەتیرۆرە!
ئەوانە هەمووی زانیاریی پشتڕاستکراوەن و رەنگبێ پێویست بکات لەو سەرەداوە گرنگەوە شوێنپێی ئەنجامدەرانی هەردوو تاوانەکەی هەولێریش هەڵبگیردرێت