ئەگەر كەسێك لە ڤیستیڤاڵی مۆسیقای جەدەدا بمردایە سعودییەكان ئاوا خەمسارد ئەبوون؟

لە لایەن حسێن عەلی شەریف22/06/2024

ئەگەر كەسێك لە ڤیستیڤاڵی مۆسیقای جەدەدا بمردایە سعودییەكان ئاوا خەمسارد ئەبوون؟
حسێن عەلی شەریف
ملێۆنەها شیعە لە عاشوردا ڕوئەكەنە كەربەلا، بە درێژایی ئەو ڕێگا بە پێ دێن و بە درێژایی ڕێگاكە خەڵكی ناوچەكە لەسەر حسابی خۆیان نان و ئاویان ئەدەنێ و جێگای حەوانەوەیان بۆ دابین ئەكەن.
ئەم خەڵكە چەندین سەد دۆلاریشی نەداوە بە دەسەڵاتدرانی ناوچەكە.
ئەوە كەی بیانوە كە سەدان مرۆڤ تەرمەكانیان لە سەر جادە و لە ناو زبڵدا كەوتوە لە سەر شەقامەكان و كەس ئاوڕیان لێ ناداتەوە!
گوناه نییە حاجی ماڵی خوابیت و ئاوا تەرمەكەت لە سەر جادە بكەوێت و حاجییەكانی تر بە لاتدا بڕۆن و ئاوڕت لێ نەدەنەوە.
گوناه نییە تەرمی حاجییانی ماڵی خودا كرێكاری پاكوخاوینی جەنازەكەی لەسەر شەقامەكان هەڵگرێتەوە!
ئەمە ئەوپەڕی گوێ پێنەدان و كەمتەرخەمی و حساب بۆ نەكردنی خەڵكە لە لایەن دەسەڵاتدرانی سعودییەوە.
ئەگەر كەسێك لە ڤیستیڤاڵی مۆسیقای جەدەدا بمردایە سعودییەكان ئاوا خەمسارد ئەبوون؟
هەر بیانویەك بهێنرێتەوە بیانوی بێ مانایە.
سەرم لەو خەڵكەش سەڕئەمێنێ كە بۆ فەریزەی حەج ڕۆشتوە و دەربەستی لاشەی مردوی هاوڕێ حاجییەكەی نایەت.
#روون_میدیا

وتاری زیاتر