مەدخەلیەک کە بە دەستی سێ دەبێتەوە جاشی جولەکە

لە لایەن ئارام محەمەد تۆفیق05/08/2024

دەستی سێ ؟!
مەدخەلیەک کە بە دەستی سێ دەبێتەوە جاشی جولەکە .
پڕۆژەی مەدخەلی واتا ئەوانەی ناتوانن ڕاستەوخۆ جاش بن بۆ قەوارەی زا*یۆنی، بە دەستی سێ دەکرێنەوە جاش و لغاویان لە دەم دەکرێ
مەدخەلی واتا عەلمانیەتێکی قوڕئان خوێنی و فەرمودەزان، هەموو کاریان جیاکردنەوەی دین و دەوڵەتە
پێم سەیرە، تۆ پێت وابێ مەدخەلیەک کە بە دەستی سێ دەبێتەوە جاشی جولەکە، هاوخەمی بنوێنێ بۆ مجاهیدانی غەززە.
ئاخر برا گیان پڕۆژەی مەدخەلی واتا ئەوانەی ناتوانن ڕاستەوخۆ جاش بن بۆ قەوارەی زا*یۆنی، بە دەستی سێ دەکرێنەوە جاش و لغاویان لە دەم دەکرێ، ئەم لغاوە بەستراوەتەوە بە وەلی خەمرێکی وەک ال سلول و سیسی، ئەمانیش جاشی جولەکەن، کەواتە جاشی جاشی ئیسڕائیل یەکسانە بە مەدخەلی.
هەر خودی مەدخەلی واتا عەلمانیەتێکی قوڕئان خوێنی و فەرمودەزان، هەموو کاریان جیاکردنەوەی دین و دەوڵەتە، هەر بابەتێ پەیوەست بێ بە دادگەری و عەدالەت و شۆڕش و ئازادی و دژایەتی ستەم، ئەوان خۆی لێ کەڕ و کون دەکەن.
دەیان کتێب دەنوسن لە سەر چەند ژنی و حەیز و نیفاس و شکانی دەستنوێژ و چۆنیەتی ڕۆژو، بەس کە باس هاتە سەر باسی بابەتەکانی وەک سیاسەت و دەوڵەت و بەرخودان و ئازادی گەلان، ئەوان خۆ دەکەنە کەڕەی شەربەت.
هەمبانەی عیلم و زانیاریان بەستراوەتەوە بە هەواو ئارەزوی وەلی ئەمر، چۆنی سوڕاند ئاوا دەیسوڕێنن، جا ئێستاکە کە وەلی خەمر دژی حە*ماس و هەر جەنگ و جیهادێکە بۆ نەهێشتنی ئاغاکەیان (قەوارە کاتییەکە)، حەتمەن بابای مەدخەلی دەچەمێ و دەحەپێ بە ڕووی ئەو جیهادە موبارەکەدا !
بە کورتی مەدخەلیزم واتا عەلمانیەتێ لە بەرگی دیندا، لە سەر مینبەرەوە باسی ٣سم شەڕواڵی درێژی گەنجێ بکە، بەڵام خۆ گێل کە لە ئاست ٥٠کم قاچ درێژکردنی وەلی ئەمر بۆ سەر زەوی و زاری خەڵک، باسی نەزەری گەنجێک و عەرشی خودا بکە، بەڵام نەکەی باسی دیسکۆ و قومارخانەکانی وەلی ئەمر بکەی، لە بەرانبەریشدا لەبەرانبەر هەوای سبلیتا و بە دەم خواردنی بەرخی سورەوەکراودا هەر گەڵ و گیپان قەڵەو بکە..
#روون_میدیا

وتاری زیاتر