ئەگەر تڕامپ ئاوا لەسەر هەڵەکانی بەردەوام بێت ئەوە ئەمەریکا توشی قەیرانی گەورە دەبێتەوە لە ڕوی ئابوری و کۆمەڵایەتی و بێ کاری و ئیفلاسی کۆمپانیایەکان و سەر دەکێشتێت بۆ خۆپیشاندانی ناوخۆی ئەمەریکا.
پاش ئەوەی تڕامپ باجی خستە سەر کاڵای وڵاتەکانی تر ئیتر شومەک ڕوی لەبەرزبونەوە کرد و بازارەکان شلۆقیان تێکەوت ، بەمەش تڕامپ باشترین دەرفەتی ڕەخساندوە بۆ وڵاتی چین کە بتوانێت دەست بەسەر هەموو بازارەکانی جیهاندا بگرێت و،کاڵایەکانی ببێتە جێگرەوەی کاڵای ئەمەریکی کە بە نرخێکی گونجاو بگاتە دەستی کڕیارەوە .
چونکە تڕامپ بە نەفەسێک کار دەکات منەتی بەهیچ وەڵاتێکی جیهان نییە بەتایبەتیش وڵاتانی ئەوڕوپا ، ئەمەش وا لە ئەوڕوپا دەکات بۆ داهاتوو واز لە پاشکۆیەتی ئەمەریکا بهێنن ببنە بەربەست بۆ ئەمەریکا .
لەیەکەم کاردانەوەی ئەوڕوپیەکان لە هەوڵی ئەوەدان دەیانەوێت جەنگی ڕوسیا و ئۆکرانیا کۆتایی پێ بهێنن و بەڕەکە لە ژێر پێی تڕامپ دەربێهنن .
تڕامپ خۆی تەنها بۆ پشگیری جولەکە یەکلاکردوتەوە بەهەموو شێوەیەک ، ئەگەر وابڕوات ئەوڕوپیەکان پشت لە جولەکە دەکەن ئەمەش قۆناغێک دەبێت بۆ نزیک بونەوەی ڕوخانی قەوارەکە .
تڕامپ هەڕەشەی کشانەوە دەکات لە هاوپەیمانەتی ناتۆ ، ئەمەش وا لە ئەوڕوپیەکان دەکات زیاتر پشت بەهێز و توانای خۆیا ببەستن .
تڕامپ هەڕەشەی داگیرکردنی کەنەدا و گریلاند دەکات ئەمەش مەترسی لای وڵاتانی ئەوڕوپا و ئەمەریکا دروست کردوە کەوا بیر لە دروستکردنی هاوپەیمانەتی تۆکمە و بەهێز بکەنەوە بۆ پاراستی خاکیان .
هەر چەند من پێموانیە تڕامپ هەر بەردەوام بێت لەسەر ئەم هەڵوێستە توندانەی چونکە پێشتر بینیمان چی سەبارەت بە غەززە ووتی دواتر پەشیمان بویەوە .