نزای (نیشتیمان)ی ڕوی لە کام خوایە؟!

لە لایەن عبدالله‌ ملا نوری23/04/2025

خودایەک نزای ئەم ساختەچیانە وەربگرێت، خوداکەی من نییە، خودای خەڵک و مەزڵومان نییە
#روون_میدیا
عەبدوڵای مەلا نوری
چما، نزاکەرەکان، زۆرینەیان رۆشنبیران و پیاوانی ئاینی و بازرگانانی ساختەچی و دەسەڵاتدارانی ستەمکار و فاسدین .
ناشوێ، خودای وەرگری ئەم نزایە، داهاتی نەوت و داهاتە ناشەرعییەکانی تر دروستی کردبێت؟!
نزای نیشتیمانی لە دڵی ئەو دەیان هەزار کچ و ژنەدایە، کە لە ماڵە هەژارەکاندان و پارەی کڕینی دەستێک جلیان نییە و کەسیش ئاهوناڵەیان نابیسێت .
نزای نیشتیمانی لە دڵ و دەرونی سەدان هەزار گەنجی بێکاردایە .
لە دڵ و دەرونی ئەو نەخۆشانەدایە، کە پارەی نەخۆشخانەی ئەهلییان نییە .
لە دڵ و دەرونی بەجێماوانی جینۆسایدی ئەنفال و کیماباراندایە .
نزای نیشتیمانی لە ماڵ و گەڕەکە کاولەکانی کفری و هەڵەبجەو شیلادزێوە دەکرێ .
ئەوەی ئەیبینین نزای نیشتیمانی نییە، بەڵکو بیدەعەو داهێنراوێکی ترە، بۆ پاراستنی پێگەی بنەماڵەیەک.
شانۆگەریەکە، بۆ نۆژەنکردنەوە و پیرۆزکردنی بتێک .
خودایەک نزای ئەم ساختەچیانە وەربگرێت، خوداکەی من نییە، خودای خەڵک و مەزڵومان نییە.
خودایە، لە جیاتی مەزڵومانی گەلەکەم نزا دەکەم، ئەم نزاچییانەمان لە کۆڵ بکەرەوە، بۆ ئەوەی دادپەروەری و ئاشتی و ئاوەدانی راستەقینە، باڵ بەسەر گەلەکەماندا بکێشێ .

وتاری زیاتر

ئێستا

سەرۆکی ئێران: پەیوەندیکردن لەگەڵ رابەری باڵا لە ئێستادا "زۆر سەختە"

زۆرتر

8/5/2026 8:40:00 PM

نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبوونەوە و جەخت لەسەر کارکردنی هاوبەش دەکەنەوە

زۆرتر

8/5/2026 8:22:00 PM

پارتی: پارێزگاری کەرکووک بە "سەفەقەیەکی گوماناوی" پۆستەکەی وەرگرتووە

زۆرتر

8/5/2026 7:59:00 PM

زۆرترین خوێنراو