سەڵاح سالار
هەندێ نموونە دەهێنمەوە کە دەیسەلمێنێت کادر و ئەندامانی هێزە ئیسلامییەکان دەستپاکترینی ناو لایەنەکانی دیکەی کوردستانن.
1ـ ساڵی 1991 کە ڕاپەرین کرا و دواتریش حکومەت پێکهێنرا، لە ئۆردووگای باریکە (برایەتی) حکومەت سیمی دائیرەی کارەبای بردبوو لە بارەگای تیپی 114ی بزووتنەوەی ئیسلامیی داینابوو, کە ئێستا زۆرینەی ئەوکەسانە لە سنووری مەڵبەندی 12ی شارەزووری کۆمەڵی دادگەریین.
لە ترسی دزی و تاڵانی حکومەت نەیدەوێرا سیمی کارەبا نە لە بارەگای حکومەت دابنێت، نە لە بنکەی هیچ حزبێکی تر، بەڵام متمانەی تەواویان بە ئیسلامییەکان هەبوو، کە پاک و ڕاستگۆن.
سیمی زۆری فەرمانگەی کارەبا لەوێ بوو کە کاریان پێی دەبوو لێیان دەبرد و زیادەشیان دەهێنایەوە بۆ ئەو بارەگا ئیسلامییە، بەڵام لە 27ی کانوونی یەکەمی 1993 کە بزووتنەوە و یەکێتیی تووشی شەڕبوون ئەو بارەگایەی بزووتنەوەی ئیسلامیی داگیرکرا، یەکەم شت کە کرا تاڵانکردن و دزینی ئەو سیم و کەلوپەلانەی موڵکی حکومەت بوون.
2ـ لە خورماڵ بارەگای مەکتەبی عەسکەریی لە گوندی ناوباخان بوو، باخی هەنار بە تەنیشی بارەگای مەکتەبی عەسکەریی و هێزی سەیدسادقەوە بوو، خاوەنی باخەکە کیلۆ و ترازووی دانابوو پێی وتبوون کیلۆی بەچەندە خۆتان هەرکات ویستتان بیکێشن ئیتر ئەو ئەندامانەی کۆمەڵ هەناریان دەکڕی و پارەکەیان لە ژێر ترازووەکەدا بۆ دادەنا، کە خۆم زۆرجار ئەوەم کردووە، بێ ئەوەی نیوکیلۆ هەناری ئەو باخە بەناڕەوا برا بێت.
خاوەنی باخەکە باوکی مەلا مەعازە کە بەهۆی قسەخۆشەکانییەوە هەموو دەیناسن و دەشتوانن پرسیاریان لێ بکەن.
3ـ زیندان و بەندیخانەکان بگەڕێن کەسی ئیسلامیی نابینیت لەسەر دزیی و بەدڕەوشتیی و کاری قێزەون گیرابێت. مەگەر بەدەگمەن شتی وا ببینیت لەکاتێکدا ئەوانیش مرۆڤن ئەگەر حاڵەتێکی کەمت بینی شیاوی باس نییە.
نموونەی تر زۆرن لە دڵسۆزیی و پەرۆشیی ئەوان بۆ هەژاران و نەداران ئەوانەم باس نەکردووە و هەمووی بەبەرچاوەوەیە.
#روون_میدیا