نەزانینی دەوڵەتداری لە هەرێمی کوردستان

لە لایەن کارۆخ سەید ڕزگار 10/12/2025


پاش سێ دەیە نزیکەی ٣٤ ساڵ بەسەر دامەزراندنی قەوارەی حوکمڕانی لە هەرێمی کوردستاندا تێدەپەڕێت. سەرەڕای ئەم ماوە درێژەی لەخۆبەڕێوەبردن، دیمەنە سیاسی و کارگێڕییەکان هێشتا ئاماژە بەوە دەکەن کە تێگەیشتنی ڕاستەقینەی دەوڵەتداری وەک چەمکێکی مۆدێرن و دامەزراوەیی، بە شێوەیەکی گشتی لە ئاستی بڕیاردەرانەدا جێگیر نەبووە
دەوڵەتداری پێناسەیەکە کە تێیدا دامەزراوە نیشتمانی حوکومێکان و یاسا سەروەربێت واتا لە سەرووی هەموو لایەن و بەرپرسێکی تاکو کەسو حزبێت بەڵام، 
مغابن ئەوەی لە هەرێمی کوردستان دەبینرێت بەردەوامیی بەڕەوشێک کە تێیدا هێشتا حیزب و بەرپرسە دیارەکان لە جیاتی دەوڵەت و دامەزراوە فەرمییەکان قسە دەکەن بڕیار دەدەن، و ڕێڕەوی گشتی حوکوم ڕانیی دیاری دەکەن. ئەمەش واتای ئەوەیە کە بڕیارە نیشتمانییەکان لە چوارچێوەی بەرژەوەندیی حیزبی و کەسییەوە دەردەچن، نەک بەرژەوەندیی باڵاکانی حوکومەت و دامەزراوە فەرمێکان قووڵتر لەم بابەتە بڕوانین تا ئێستا لایەنێک وەها تەماشایی وەزارەتی ناوخۆی حوکومەتی هەرێم دەکات وەک بڵێت ئەم وەزارەتە وەک حیزبەکەی لەباوک و باپیری بۆیی ماوەتەوە نایدە بەهیچ لایەنێک و نا هێڵت حوکومت پێک بهێنرێت لە سەر یەک وەزارەت  ..

وتاری زیاتر