شکست بەجنێودان و کوفرکردن و درۆکردن و بوهتانکردن و تۆمەتبارکردن قەرەبوو ناکرێتەوە و ناشارێتەوە
ئەوانەی گاڵتە بەاللە و ئایەتەکانی و ڕەسولەکەی دەکەن ، یان پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم دەچوێنن بەهیتلەر و هەزاران کچۆڵە و منداڵ لەسەرئەوە بەروەردەدەکەن دەبێ پەروەردەی کام لەم قوتابخانانە بن ؟!
قوتابخانەی شێخ عوبەیدوڵڵای نەھری ؟ نەخێر
قوتابخانەی شێخ سەعیدی پیران ؟ نەخێر
قوتابخانەی قازی محمد؟ نەخێر
قوتابخانەی شێخانی بارزان ؟ نەخێر ..
قوتابخانەی شێخانی طاڵەبان؟ نەخێر ..
قوتابخانەی مامۆستا مەلا عوسمان و ئیخوان و کوردایەتی گرێدراو بەئیسلام ؟ نەخێر
قوتابخانەی ئیلحاد و مارکسیەت .... ؟ بەڵێ ، بەداخەوە ...
ئەو لایەنانەی نەوەکانی کورد لەسەر دژایەتی خودا و ئیسلام و پێغەمبەر پەروەردە دەکەن و گۆش دەکەن خەسارەتمەندن لە دنیا و ئاخیرەتدا ئەگەر لەسەر ئەوە بمرن ..
ئەو کچۆڵەیەی کە ئەو چەند وشەیان تەڵقین و فێر کردووە خۆی مانایان نازانێت و تەنها توتی ئاسا دەیانڵێتەوە .. ئەوە نمونەیەکە لە سەدان و هەزاران نمونەی پەروەردەکراوی ئەو ئەو قوتابخانەیەی دژی ئایینی زۆرینەی کورد و کوردستانە .
خودایە ئێمە بەرائەت ئەکەین لە هەر کورد و تورک و عەرەب و فارسێکی قەومچی دژە دین و لە هەموو کافر و مونافق و زەندیق و مولح-ید و درۆزن و بوهتانچی و جنێو فرۆشێکی پاشەڵپیس کە دوژمنایەتی خوا و پێغەمبەر و ئاینی ئیسلام و موسڵمانان دەکات و دەڵێین :﴿إِنَّا بُرَآءُ مِنكُمْ وَمِمَّا تَعْبُدُونَ مِن دُونِ اللَّهِ كَفَرْنَا بِكُمْ وَبَدَا بَيْنَنَا وَبَيْنَكُمُ الْعَدَاوَةُ وَالْبَغْضَاءُ أَبَدًا حَتَّىٰ تُؤْمِنُوا بِاللَّهِ وَحْدَهُ﴾[ الممتحنة: 4] .
زۆرترین صەلەوات بدەن لەسەر پێغەمبەری ئازیز و ڕابەر و پێشەوامان صلی اللە علیە وسلم .