بێڕێزیکردن بە قورئانی پیرۆز تەنها هێرش نییە بۆ سەر ئایین، بەڵکو هێرشە بۆ سەر ناسنامە و مێژوو و بەهای ملیۆنان مرۆڤ.
خوای گەورە ڕێگری دەکات تەنانەت لە سوکایەتی بە بت و پەرستراوی بێباوەڕانیش بۆ ئەوەی فیتنە دروست نەبێت، دەفەرموێت:
﴿وَلَا تَسُبُّوا الَّذِينَ يَدْعُونَ مِن دُونِ اللَّهِ فَيَسُبُّوا اللَّهَ عَدْوًا بِغَيْرِ عِلْمٍ﴾ [الأنعام: ١٠٨].
واتا: (ئەی موسڵمانان) جنێو و قسەی ناشرین مەڵێن بەوبت و پەرستراوانەی کەئەوان ھاواریان لێدەکەن و دەیانپەرستن بێجگە لەخوا بەو ھۆیەوە ئەوانیش قسەی نەشیاو بڵێن بەخوا بەو شێوەیە…
ئازادیی ڕادەبڕین لەو شوێنەدا کۆتایی دێت کە دەستدرێژی دەکرێتە سەر خودای گەورەو پێغەمبەرو ئایەتە پیڕۆزەکان،سوکایەتی، "بیرکردنەوە" نییە، بەڵکو "تەعدایە".
وتراوە هەموو فیتنەو ئاشوبێک خێرێکی تێدایە:
(ئاشکرابوونی ناخی پیس)
هەندێک جار ڕووداوێکی ناخۆش دەبێتە هۆی ئەوەی کە دووڕووەکان و ئەوانەی ڕقیان لە ئایینی ئەم میللەتەیە، ماسکەکانیان بکەوێت. وەک قورئان دەفەرموێت:
﴿قَدْ بَدَتِ الْبَغْضَاءُ مِنْ أَفْوَاهِهِمْ وَمَا تُخْفِي صُدُورُهُمْ أَكْبَرُ﴾ [آل عمران: ١١٨].
واتا: بێگومان دەرئەکەوێت خەشم و قین لە (قسەکانی) دەمیانەوە, وەئەوەی لەدڵیاندا شاردویانەتەوە گەورەترە.
ئەم ڕووداوانە چ خێرێکیان تێدایە؟
* دیاریکردنی بەرەکان: خەڵک دەزانێت کێ دۆستی ڕاستەقینەی بەهاکانیانە و کێ لەژێر ناوی ڕۆشنبیری و مۆدێرنەدا دەیەوێت بەردەبناغەی ئایینی نەتەوەکەی هەڵتەکێنێت.
* هۆشیاربوونەوەی خەڵک: زۆرجار ئەم سوکایەتییانە دەبنە هۆی ئەوەی گەنجان بگەڕێنەوە بۆ قورئان و بیخوێننەوە تا بزانن بۆچی دژایەتی دەکرێت، ئەمەش دەبێتە هۆی بەهێزبوونی ئیمان.
* ئاشکرابوونی دووڕوویی (الازدواجية): دەبینین ئەو کەسانەی هاوار بۆ "مافی مرۆڤ" دەکەن، کاتێک سوکایەتی بە قورئان دەکرێت بێدەنگ دەبن، ئەمەش دەیسەلمێنێت کە ئامانجی ئەوان پاراستنی مرۆڤ نییە، بەڵکو تەنها دژایەتی ئیسلامە.
* جێگیربوون لەسەر ئەخلاق: نابێت سوکایەتی ئەوان بمانکێشێت بۆ ئەوەی ئێمەش ئاستی نزم بەکاربهێنین.
* یەکگرتوویی:
ئەم جۆرە ڕووداوانە بکەینە دەرفەت بۆ یەکخستنی ڕیزەکانی موسڵمانان دژی ئەو هێرشانە.
قورئان وەک خۆر وایە، فوی پیسی هیچ کەسێک ناتوانێت خامۆشی بکات، بەڵکو تەنها ڕووی ڕەش و ناخی پیسی فوتێکەرەکە ئاشکرا دەکات.
بۆ دەربڕینی پشتیوانیت بۆ قورئان و پێغەمبەر صلی الله علیە وسلم بە پۆست و کۆمێنتێکیش بێت بەشداربەو پشتیوانی خۆت دەرببڕە!