لەشوقەو باخ و مەزرەعەکانى ئێرەوە بۆ دورگەى ئیپستاین

لە لایەن موحەممەد نورى05/02/2026

كەمنین ئەوبەرپرس وكاربەدەستانەی ئێرە بۆ ناوگەڵیان پارەی خەیاڵیان سەرفكردوە.
ئاخۆ ماچ وباوەش وسێكس لەكوردستان چەند لەسەر داهاتی گشتی كەوتوبێت؟
بابەم چیرۆكە دەستپێبكەم
موستەفا ئەمین یەكێك بوو لە لوتكەكانی رۆژنامەگەری عەرەبی ،پاش ئەوەی ئابڕوچوونە سكسییەكانی سەڵاح نەسڕ كە لەسەردەمی ناسڕ بەڕێوەبەری هەواڵگری بوو بڵاوبووە،بەتایبەت بەزۆر سەندنی ژن و ئیستغلالكردنی پۆست بۆ شەوی سور،وتارێكی نوسی بەناوی دەبێت گەل بزانێت.ئەو لای وابوو ئەم بەكارهێنانی دەسەڵاتە بۆ ناوگەڵ نابێت بەبیانووی شەرم و ئابڕچوون وتایبەتمەندی بشاردرێتەوە.كەواتە باگەل بزانێت.
لێرەش دەمێكە ئەخلاق لەكاری سیاسیی بووەتەوە،شوقە وباخ ومەزرعە وژوری تایبەتی بەشێك لەبەرپرسە وشتەكانی تر دورگەیەكی پڕ لەزەت وسێكس و پەلاماردانن،كە بەئیستغلالی پۆست وپارە جەستەی ژنەكان روتدەكاتەوە.
یان زۆرجار هەندێ پۆست و بردنەوەی پێشەوەی هەندێ ژن و كیژۆڵەلەرووی داراییەوە زۆر لەسەر حزبەكان دەكەوێت.
بۆ سەرمان بسوڕمێت لەم كوردستانەش وایە،كەمنین ئەو بەرپرسانەی كە شوقە وباخ وئۆتۆمبێلیان بۆ لەزەتی ناوگەڵیان لەپارە وداهات كڕیوە بۆ عەشیقەوكەپڵ و فەرمانبەرەكانیان.
ئەوەی لەو دورگە رویداوە بەمانا گشتییەكەی لادان بووە لەهەموو عورف وبەها ومرۆڤدۆستییەك،بەڵام هەر كەشفكرا ،لەبەرئەوەی میدیایی بنكۆڵكاریی لەرۆژئاوا وئەمەریكا بێدەنگ تەماشای رووداوەكان ناكات.
ئەی دورگە بچووكەكانی ئێرە ماڵ وڤێلا و شوقە ومەزرەعەكان،ژورەتایبەتەكان و كرینی دیاری و پێدانی زەوی و پۆست وپلە ،بۆ لەزەتێك و فڕێدانی ئاوێك چەند لەسەر داهاتی وڵاتی ئێمە كەوتوە؟كەی كەشف دەبێت؟
ئەگەر دونیا ئێستا بەرەو رێتمی ئەوە بڕوات بازاڕسەروەربێت و نەمانی بەها كار لە گۆڕینی نەخشەكانی ژیان بكات. ئەخلاق وپێگە گرنگ نەبێت،
ئەوا لەكوردستان زۆر زۆر لەبەرپرس وچەكل ودارودەستە،ئەخلاقیان نەك دورخستووتەوە بەڵكو ناشتوویانە،بۆیە لەگەڵ ئەمانەدا ئاسانە رۆژانە دەیان كارەسات ولەزەتخانەی تر لەكوردستان كاری خۆیان بكەن.
لەزتخانەی هەندێك بەرپرس وكاربەدەستەكانی ئێرە ئەوەندە پڕە لە چیرۆك ،سەری رەش بەچەند چركەیەك سپی دەكات.

وتاری زیاتر