پەراوێزخستنی ساڵنامەی کۆچی بۆچی؟

لە لایەن هێدی هەولێری21/06/2026

 دروستبوونی مێژوو لەدوای سەرهەڵدانی چەرخی مرۆڤایەتی کارێکی ئاسان نیە، تاکو بەدەست بێت، بەڵکو دروستکردنی مێژوو، کارەکتەرەکانی ناو ئەو مێژووە، بەردەوامی و بەرگرکردن ڕۆاڵەتێکی گرنگی ڕەسەنایەتی ئەو شۆڕشە هزریەیە، کە بمانەوێت باسێ لێ بکەین.

 وەچەرخاندنی مێژووی ئیسلامی لە تەمەنی پڕ شکۆی خۆیدا ئەو سەروەرییانەی نووسیووەتەوە، کە ـۆشایێەکی فراوانی ئەمڕۆی مرۆڤنایەتی پێویستی پێیەتی، بەتایبەن لەڕوانگەی ئایینی ئیسلام و هزرو ڕۆشنبیری و کلتووری و شارستانێتی نەتەوەکان، وا بەستراونەتەوە، لەهەر شوێنێک کاربەمێژووی ئیسلام نەکرێت شارستانیەت و ڕۆشنبیری نەنەوەیی لەژێر پرسیاردایە، بەتایبەنی نەتەوە موسڵمانەکان بەهەر ڕەنگ و زمان و خاوەن هەر داب و نەریتێک بن.

 مێژووی هیجرەتی پێغەمبەر ﷺ پاش ئەوەی لەسەردەمی عومەری کوڕی خەتتاب ناسێنرا و لەوکاتەوە نەتەوە ڕەسەنەکان لەجیهانی ئیسلامیدا کاری پێدەکەن تێگەیشتنێکی قوڵی گەرەکە بۆ ئەوەی جارێکی تر ساڵانە تاکی موسڵان بەنێکڕا نەتەوە و نەژادە جیاوازەکانەوە، کات و بەرنامەی خۆیان بەمێژووی ئیسلامی و ساڵنامەی کۆچی دیاری بکەن، کە ئەوا هەنگا؟ێکی شانازی و سەرکەوتنە.

 کەچی بەداخەوە بەشێکی جیهانی ئیسلامی بەهۆی سەرقاڵبوونیان بە نەریتە ئەوروپیەکان و بەشێکی تریشیان بە بابەتە لاوەکیەکانی سەردەم ئەم مێژووە پشتگوێخراوە،و کار بە مێژوویەکی دووری ئەفسانەیی دەکرێت، لەهەمان کاتدا مێژووە ئەفسانەییەکان خاوەنیان دیارنیە، بە زۆری زۆرداری بە ئایینەکانی ئاسمان و پێغەمبەران و کەسانێک بەستراوەتەوە، کە دوورن لە ڕێڕەوەی مرۆڤنیەتی و کەسانێکی تریش بە ئەفسانە کراونەتە پاڵەوانی مێژوو، کە یان ژاڵەوانە مێژووییەکە بوونی نەبووە، وە یان پێچەوانەکەی ڕاستبووە.

 هەر بۆیە مرۆڤە ژیرەکان بەردەوام بەدوای حەقیقەتدا گەڕاون و ئەگەر باوەڕیشیان بە حەقیقەت نەکردبێت، بەڵام دانیان بەوەداناوە، ڕووی ڕاستەقینەکە لێرەدایەو دەستنیشانیان کردووە....

 بۆیە مێژووی ئیسلامی و ساڵنامەی کۆچی، وەک جوانترین گەوهەر لە دوای هەموو شکستەکانی ئەوانی تر بەسەرکەوتوویی (بەویستی خوای پتروەردگار) ماوەتەوە و جێی شانازیمانە...

 پێوێستیش دەکانە لەدوای بەیاننامە حزبی و حکومییەکانەوە ساڵنامەی کۆچی بنوسرێت پاشان ئەوەی تر، کە پێی دەناسرێتەوە، ئەمەش کۆتایی بەو پەراوێز خستنە دێت، کە بەداخەوە وەک مەبەستێک ئەم کارە دەکرێت.

وتاری زیاتر