کارەساتی جینۆسایدو ڕەشکردنەوەی میللەتێک بەپیاو وئافرەت و پیروپەککەوتەو منداڵەوە لەم سەردەمەدا هەروائاسان نی یە ، کارەساتێکی گەورە لەژێر ناوی ئەنفال بەبەرچاوی هەوو دونیاو ووڵاتانی مرۆڤ دۆست وڕێکخراوەکان وکۆمەڵگەی نێو دەوڵەتی چۆن قەبول کرا ،
هەموولایک باش دەزانین ئەگەر بیانەوێت دەوڵەتێک لەسەر مرۆڤێک دەڕوخێنن بەڵام بەرامبەر بە ئەنفال و جینۆساید کردنی سەدو هەشتا هەزار مرۆڤی بێتاوانی ئەم سەردەمە دەبێ هۆکار چی بێ خۆیان لەئاستی بێدەنگ کردوە ؟
ئەوەی جێگای داخە ئەوەیە لەسەر ئاستی ناوخۆی هەرێم و عێراقیش بچوکترین هەنگاو نەنراوە کە ئەم پرسە بەیاسا بکرێت و قەرەبوی مادی مەعنەوی کەس وکاری شەهیدەکان بکرێتەوە ، ڕوون وئاشکرایە ڕژێمی بەعس ئەوەی کردویەتی وەکو دەوڵەت کردویەتی نەک وەکو شەخسی ، بۆیە حکومەتی ئێستای بەغدا بەهەموو پێکهاتەکانی یەوە میراتگری راستەقیەی حکومەتی پێشوی عێراقە ، کەوایە چۆن قەرەبوی جەنگی عێراق و ئێران و کوێتی کەوتەسەر کە بەراودناکرێن بەکارەساتی ئەنفال ، پرسیار ئەوەیە بۆ کەس وکاری ئەنفال کراوان بۆچی هیچ نەکرا؟ هیچ نەبێ ئەو قەرەبوەی بەیاسا بۆ زیندانیانی سیاسی کرا لەبەرامبەر چەند ساڵێک زیندانی ، دەبوایە بەلایەنی کەمی قەرەبوی ئەنفال کراوان یش بەیاسا ڕێکبخرایە ، ئەوەی تائێستا کراوە ئەوەیە چەند ساڵ جارێک هەندێک لەڕوفاتی کەس وکاری بۆ بێننەوە و برینەکانمان بکولێننەوە و دواتریش بیکەن بە چالاکی بەر پرسان وڕوماڵی سەر شاشەکان .
لەکاتێکدا کورد لەبەغدا خاوەنی چەندین پۆستی باڵاو گرنگە دیارترینیان سەرۆک کۆمارو جێگری سەرۆکی پەرلەمان و وەزیرانی دادو دارایی ئەوە جگە لەلەشکرێک لەڕاوێژکاروپۆستی بێ هودای تر !!؟ ئەگەر ئەوپۆستانە بۆپرسێکی واگرنگ وکۆستکەوتی نەتەوەکەمان سودی نەبێ و هەنگاو نەنێن چی بۆ ئێمە دەمێنێتەوە، جگە لە بەرژەوەندی شەخسی وحیزبی نەبێ .
مەگەر دەکرێ ئێمەخاوەنی ئەو هەموو مەرگەساتە بین و بێدەنگ بین لەبەرامبەر مافەکانمان ، دەکرێ کەس وکاری ئەنفال وخەڵکی هەرێمی کوردستان بەهەڵدانەوەی بەشێکی زۆر کەمی لەڕوفاتی بێنازیان وکولانەوەی برینی قوڵی ساڕێژ نەکراویان ڕازی بکرێن .لەکاتێکدا ولەپەنای ئەو وێنە تراژیدیانەی کەلە گۆڕی بەکۆمەڵ دەبینرێت خۆدەوڵەمند کردن ودزی و گەندەڵی ووێرانکاری دەکرێت چ مانایەک دەمێنێتەوە بۆ هەرێمی کوردستان و خەڵکە خێر لە خۆ نەدیوەکەی.