- "مامۆستای پیشه‌وام ، له ئازایه‌تیدا بۆ من نمونه‌بویت ، سڵت له هیچ نه‌ده‌كرده‌وه و نه‌ده‌ترسای و نیشانه‌ی ترسم قه‌ت پێته‌وه نه‌دیوه.
- له‌و كاته‌نه‌ی كه زۆر پاڵه‌په‌ستۆی رژێمی به‌عس، ده‌هاته سه‌رمان و كاره‌كانمان وه‌ك پێویست نه‌ده‌چونه پێش، ده‌مبینی كونجی مزگه‌وتت ده‌گرت و خه‌ریكی نزا و نوێژ بویت و بێده‌نگیت هه‌ڵده‌بژارد.
- ئای له‌بیرته شه‌وێكیان هه‌موو به‌غدات پێ‌كردم، چونكه (دایكی به‌هه‌شت)حه‌زی له جۆره مه‌نجه‌ڵێكی تایبه‌ت بوو، ووت تا بۆی نه‌كڕم ناگه‌ڕێمه‌وه، له‌كۆتایدا له شه‌قامی مه‌نسوره‌ی به‌غدا مه‌نجه‌ڵه‌كه‌ت بۆكڕی، منی هه‌ژاریش رێگاوبانه‌كانی به‌غدا زۆر شاره‌زا نه‌بووم هه‌تا ئه‌م دۆزینه‌وه زۆر هیلاك ده‌بووم.
-بیرمه ئاماده‌بوویت بۆ مافی ئافره‌تێكی سته‌ملێكراو به ئۆتۆمبێل بڕۆیته لادێیه‌كی دووره ده‌ست و مافی بۆ له‌پیاوه‌كه وه‌ربگریته‌وه، بۆ مافی گه‌ل و دژایه‌تی رژێمی به‌عسی دڕنده خه‌باتێكی دوور و درێژتان ئه‌نجامدا، چه‌ندین جاریش زیندنی كران به‌لاَم كۆڵتان نه‌دا و به‌هۆی زیندانه‌وه كه‌متر به دیدارت شاد ده‌بوین.
- ساڵی ١٩٨٦
ده‌وروبه‌ری عه‌سر بوو كاتێك له هه‌ڵه‌بجه ده‌رچووین، ووتت دكتۆر بۆ ناو هه‌ڵه‌بجه بگه‌رێڕه‌وه، منیش لام سه‌یربوو به‌بێ پرسیار گه‌ڕامه‌وه، تۆ چویته دوكانێك و ده‌رزه‌نێك چه‌قۆی میوه‌ت كڕی، داته ده‌ست خێزانم و سه‌یرتكردم، وتت گوێت لێنه‌بوو كه به‌ناو هه‌ڵه‌بجه‌دا رۆیشتین خێزانت وتی ئه‌و چه‌قۆیانه زۆر جوانن، جارێكی تر بێ دڵی خێزانێت نه‌كه‌یت و ئه‌مانه‌ته له ملی تۆدا.
- دووجار له خه‌ومدا لێم توره‌بویت، هه‌ردوو جاره‌كه‌ش به‌قسه‌م كردی، یه‌كه‌میان وتت قه‌د له ئه‌وروپا خانوو به ڕیبا نه‌كڕیت، جاری دووه‌میش له كۆتایی ساڵی نه‌وه‌ده‌كان بوو، ئه‌وه‌بوو رووت لێوه‌رگێڕام وتت كوڕی باش تۆ ئاگات له منداڵه‌كانم نییه ، وه‌كو عاده‌تی خۆت زه‌رده‌خه‌نه‌كه‌ت نه‌كرد و له‌به‌ر چاوم ونبویت، له خه‌و هه‌ستاوم و به‌خه‌فه‌ته‌وه له‌سه‌ر قادرمه‌ی ماڵه‌كه‌مان دانیشتم ، ئه‌وه‌نده‌مزانی زه‌نگی ته‌له‌فۆن لێیدا و ساڵحی كوڕت بوو، هه‌ر ئه‌و وتی ساڵحم وتم ده‌زانم ئێستا قسه‌م له‌گه‌ڵ باوكت كرد، ده‌زانم حاڵتان له كوردستان باش نییه.
- مامۆستا گیان، شایه‌تی ئه‌ده‌م شێری مه‌یدان بوویت ، سه‌ره‌ڕای گرتن و ئه‌شكه‌نجه‌ی به‌عس ، هه‌مووجارێك كه ده‌هاتییه‌وه ناومان سوررتر ده‌بووی له‌سه‌ر دژرایه‌تی ئه‌م رژێمه بۆگه‌نه،به‌لاَم سیخور و دارده‌سته‌ی به‌عس به‌رده‌وام كێشه‌یان بۆ دروستده‌كردی.
- ئه‌و رۆژه‌م بیر ناچێت كه بۆ دواین جار له گوندی دواوه له‌نزیك ڕانیه هاتمه لات، ژووره قوره‌كه‌تم بینی كه له‌هه‌موو شتێك ده‌چوو ته‌نها ماڵ نه‌بێت،ئیواره‌كه‌ی برنج و ته‌ماته‌یه‌كمان به‌یه‌كه‌وه خوارد، دواتر گفتوگه‌یه‌كی زۆرمانكرد، تۆش هه‌رخه‌می ده‌ستنوس و كتێبه‌كانت بوو له سلێمانی نه‌فه‌وتێن ، پاشان خه‌وتین نیو شه‌و له خه‌و هه‌ستام له جێگه‌كه‌ی خۆت نه‌مابویت، هه‌ستام به‌ره‌و مزگه‌وت هاتم ، بینیم له تاریكی‌دا له كونجێكی مزگه‌وت به‌ده‌نگێكی غه‌مگینه‌وه خه‌ریكی شه‌و نوێژ‌و نزا و قورئانخوێندن بووی ، كاتێك په‌رستشه‌كانت ته‌واو كرد، هاتمه لات وتت دكتۆر ، هیلاك بووم نزام كرد بگه‌ڕێمه‌وه لای خودا، چونكه دوژمن له پێشه‌وه و هه‌ندێك دۆستیش به‌هۆی رق و كینه و حه‌ساده‌ته‌وه،له پشته‌وه خه‌رنجه‌رم لێده‌ده‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه ده‌مه‌وێت بگه‌رێمه‌وه به‌رده‌رگای خودا و پشووبده‌م.
- دواتر به‌یانیه‌كه‌ی نانمان خواردوو ، تا قه‌راغی دێ له‌گه‌ڵم هاتی، تا بڕۆم سواری ئۆتۆمبلێكی جۆری جێب ببم و بگه‌رێمه‌وه هه‌ولێر ، دوای باسێكی زۆر وتم مامۆستا با له عه‌ینكاوه له هه‌ولێر له نزیك خۆم خانوێكت بۆ بدۆزمه‌وه، وه‌ره به‌نهێنی له‌وێ نیشته‌جێبه و خه‌ریكی نوسین و ده‌ستنوسه‌كانت ببه، یان ئه‌وه‌تا به‌یانی ده‌چم نایلۆن و كه‌ره‌سته‌ی داپۆشینی سه‌قفی ژوو ره‌كه‌ت بۆ ده‌هێنم تا دڵۆپه به‌سه‌ر خۆتت و خێزانت نه‌كات، مامۆستاش به زه‌رده‌خه‌نه‌وه وتی دكتۆر تا تۆ ئه‌م كارانه ئاماده ده‌كه‌یت، من ئه‌م دونیایه‌م جێهێشتوه و فریای هیچ كامێكیان نه‌كه‌ویت، به‌چاوی پڕ فرمێسكه‌وه ماڵئاوایمان له‌یه‌كتری كرد و رۆیشتن، مامۆستاگیان وابوو، ئه‌و رۆژه دواین جاربوو له‌م دونیایه‌دا ماڵئاوایمان له‌یه‌كتر كرد‌و و قسه‌كه‌ی تۆ راست بوو، دواین ساتی ماڵئاوایمان هه‌رگیز له بیر ناچێته‌وە.
- مامۆستا گیان، هه‌ر چه‌ند بیرت ده‌كه‌م سه‌رێكی كۆچه‌ر و ساڵح ئه‌ده‌م و پاكی و ساده‌یی و زه‌رده‌خه‌نه و پێكه‌نینی تۆیان پێوه دیاره و هه‌ندێك تینوێتم ده‌شكێنێت.
به‌نیازی دیدار."