ڕێگریەکەی ئەمڕۆ و چەند سەرنجێک

لە لایەن سیروان محەمەد فەرهاد30/07/2019

 

ئەمڕۆ لەکاتی سەردانی کەسوکاری پاشماوەی بەجێماوی ئەنفالکراوانی گەرمیان بۆ سەر گۆڕەکانیان لە پاریزگای سەماوە لەلایەن ئەفسەرێکی سوپای عێراقەوە ڕێگری کرا لە هاوڵاتیەک کە ئاڵای کورستانی هەڵگرتبوو، ئەمە بە حاڵەتێکی سروشتی و ئاسایی دەبینم چونکە بۆی هەیە ئەو ئەفسەرە لە نەوەی ئەو کەسانە بێت کە ڕۆژگارێک ئەو هاوڵاتیانەی گەرمیانیان لەو شوێنە زیندەبەچاڵ کرد و ئیستاش نەوەکەیان ڕێگری دەکات کەسوکاریان سەردانی گۆڕەکانیان بکات.


ئەوەی جێی سەرنج و نیگەرانیە پۆستی فیسبوک و هەڵوێستی کەسانێکی ترە کە چەواشەکارانە کەوتونەتە وێزەی ئەو بەرپرسانەی کە هاوڕیەتی ئەو هاوڵاتیانەیان کردوە کەسەردانی گۆڕە بە کۆمەڵەکەیانکروە.


سەرنجی هاوڕێیانم ڕادەکێشم بۆ 
۱- ۲۸ ساڵ پارتی و یەکیتی لە کورستان لە ژێر ئەو ئاڵایەدا چی ماوە نەیکەن بە تاک و خێزان و کۆمەڵگەی کوردی لەم هەرێمە.


۲- هەندێ کادیری سیاسی لایەنەکان خەیرە لە هەرێم و لە بەغدا ئەگەر هاوکار نەبون بە بێ دەنگیان سەرخەری پرۆژەی یەکێتی و پارتی بون ، باشتر وایە هەڵوێستیان لە سەرباتی گرنگتر و قوت و موچەی هاوڵاتی و موچەخۆر هەبێت لە هەرێم و بەغدا.


۳- هەمومان دەزانین لە لێرەو لەوێش هێزی سەربازی حکوم دەکات و سەدان نمونەی زیندومان هەیە کە چەکداری پارتی و یەکێتی بە کوشتن و لێدان و شەق وەشاندن چ بێ حورمەتیکیان بە دکتۆر و مامۆستا و ... کرد.


٤- بەرپرس و خەڵکانی خاوەن دید و دوربین هەرگیز لە بەرامبەر هەڵوێستێکی نەشیاوی چەکدارێکی هەرزەکار کە دواتر داوای لێبوردنیشی کردوە زیان لە ئەسڵی کارەکەیاا نادەن کە هەڵدانەوە و هێنانەوەی گۆڕەبەکۆمەڵەکانە.


بۆیە ئەوەندەی چاوتان لەسەر ئەو بەرپرسانەیە کە لەوێ بون چاوتان لەسەر هەڵوێستی خراپی نەوەیەکی ئەنجامدەرانی پرۆسەی ئەنفال نیە کە ڕونە مەبەستەکەتان... 

وتاری زیاتر