بۆ کەمکردنەوەی کوشتن و بڕین
دەبێت بیر لە بنبڕکردنی هۆکارەکان بکرێتەوە، چەک دوا شتە لەناو پرۆسەکەدا
هەمومان بەعەقڵی قۆناغی کشتوکاڵی خێزانی گەورە، پەیوەندی کۆمەڵایەتی زۆر و بێتام و تاقەتپڕوکێن، جەدەل وحیکایەتی پڕ ئەفسانەی بانگەوازی ئاینی و سیاسی ساختەچی، خزاوینەتە ناو قۆناغی سەرمایەداری پڕ لە هەزاران کێشەوە .
قەیران لەدوای قەیرانی سەرمایەداری، قەیرانی خزمەتگوزاری، قەیرانی دەستکردی دەسەڵات و سەدان هۆکاری تر، پاڵەپەستۆی زۆر لەڕادەبەری لە توانای خۆمان دروستکردوە لەسەرمان، بۆیە فریشتەکەمان لەوانەیە لە لەحزەیەکا ببێتە تاوانبار !
قسەکردن لەسەر چەکداماڵینی هاوڵاتی جۆرێکە لە خۆ گێلکردن و بازدان بەسەر کێشە تاقەتپڕوکێنەکان، کە هەمومان بەڕێژەی جیاجیا دەسوتێین ڕۆژانە و تادێت خراپتریش دەبێت