لێبڕین بەردەوامە!!

لە لایەن هوشیار عەبدوڵڵا06/07/2022


ماوەیەکی زۆرە نرخی بەرمیلێک نەوت سەروی ۱٠٠ دۆلارە، نزیکەی نیو ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانە دەفرۆشن، مانگانە ۲٠٠ ملیار دیناریان لە عێراقەوە بۆ هاتوە، باج و سەرانەیان چەند قات زیادکردوە، بەو هەموو داهاتەوە پۆزی ئەوە لێئەدەن یەک دوو مانگە موچە بێ دواکەوتن یان بێ لێبڕین دابەش دەکەن، وەک ئەوەی خێر یان پیاوەتی بکەن بەسەر مافێکی ئاسایی و یاساییەوە کە موچەیە!

ئەی بۆ باسی ئەو گرانییە ناکەن کە لە سایەی حکومەت ودەسەڵاتی ئێوەوە، لە سایەی نەبونی پلان و چاودێری ئێوەوە، لە سایەی باج و رسوماتی زیادەی ئێوەوە، سوتەمەنی و خۆراک، هەموو شمەک و پێداویستیەک چەند قات گران بوە؟!

بەراست ئێوە پرسیاری نرخی شت و مەک دەکەن؟! بەراوردی دەکەن بە رابردوو؟! کاتێک فەرقەکە دەبینن هەستتان چۆنە؟! هەست دەکەن چەند حکومەتێکی فاشیلن؟!

ئەو گرانیەی ژیانی هاولاتی ئاسایی و فەرمانبەرانی سەختکردوە ، ئەو باجە زۆر و نایاساییەی خستوتانە سەر شانی هاوڵاتیان دیسان لێبڕینێکی ترە بەڵام ئەمجارەیان لە بری لە لیستی موچە بیبڕن، بە جۆرێکی ترە و گیرفانیان دەبڕن!

وتاری زیاتر