پێویستە غروری تورکیا بوەستێنرێت

لە لایەن سالار محمود21/07/2022

تورکیا دەیەوێت پارێزگای دھۆک داگیربکات
"گوتاری عیراق بەرامبەر تاوانەکانی تورکیا ئازایانەترە لەگوتاری کوردستان"
باشترین رێگا بۆ وەستاندنی تاوانەکانی تورکیا لەسەر خاکی کوردستان و کوشتنی ژن و مناڵ و جوان و پیر، رێگای ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیە.
بەکرداری کردنی وتارەکەی کازمی سەبارەت بە دۆسیەکردنی تاوانەکەی گوندی پەرخی لەئەنجومەنی ئاسایش ھەڵوێستێکی گرنگە.
گوتاری بەرپرسانی عیراق لەوانەی کوردستان ئازایانە ترە! ھۆکارەکەش دیارە، ملکەچیە بۆ داگیرکەرو خۆ بەکەم زانینە.
تورکیا بێ سڵکردنەوە لەھەموو یاسای نێودەوڵەتی و کیتابی ئاسمانی. پێشێلکاری گەورە ئەنجام دەدات لە سێ پارچەی کوردستان باکورو باشور و رۆژئاوا.
بێدەنگی و پاساو ھێنانەوە بۆ تاوانەکانی تورکیا ھۆکاری بەردەوامی خوێن رشتن و سنوربەزاندنەکانن.
بەکرداری کردنی بەیاننامەکان و ناڕەزایی نامەکان، بەرامبەر بە تاوانە جۆراوجۆرەکانی تورکیا، ئەرکێکی یاسایی و ئینسانی و نیشتمانیە لە ئاستی کوردستان و عیراق.
پەرلەمانی کوردستان و پەرلەمانی عیراق گەرەکە بەئەرکی خۆیان ھەستن لەم چوارچێوەیەداو دانیشتنی نائاسایی ئەنجام بدەن و ھەڵوێستی فەرمی و نیشتمانی رابگەیەنن.
چونکە تورکیا دەیەوێت بەبیانوی دورخستنەوەی مەترسی لەسەر سنورەکانی پارێزگای دھۆک داگیر بکات
وەک چۆن عفرینی لە سوریا داگیرکردو بەھەمان بیانوو، دەیەوێت کۆبانێ داگیر بکات.

وتاری زیاتر