قیمەتى ئینسانى کورد هەڕاج فرۆشکراوە

لە لایەن هیوا ڕەزا21/07/2022

بە رووداوەکەى ئەمڕۆ بۆت دەر ئەکەوێت، نرخى ئێمەى کورد چەنێکە.
ماوەى چەند ساڵە تورکیا کورد لە باشور لەت و پەت ئەکا، جێى بایەخ نیە، وا هەست ئەکەى مریشک کوژراوە. بەڵام ئەمڕۆ لە ئەو ژمارە گەشتیارە کوژراون و برینداربوون چۆن کاردانەوەکان گەورەبوون.
جا تۆ تەماشا بکە لە جیهاندا ئاستى هاوڵاتى عێراق لە کوێدایە، دەى بیرێکیش بکەرەو لەم عێراق کاول بووە قیمەتى ئێمەى کورد چەندین جار لە قیمەتى عەرەبى عێراقى کەمترە.
بەوبەختى لەوەدایە ئێمە ئەوەندە بچوکین، تەنانەت (گەورە و سەروەرەکانمان!) بە قەدەر هاوڵاتییەکى عێراقى لە خەمماندا نین.
تۆ بینیت ئەمشەو سەرۆکەکانى کوردستان چیان بۆ هاونیشتیمانیانى عەرەب و براکانمان کرد، بەڵام بۆ ئەوانەى کونە ماسى باتیفیا و مەخمور و چەمچەماڵ نقەیان لێوە نەهات، ئەمەش یەک نیشانەى هەیە بێقیمەتى ئینسانى کورد لەسەر ئاستى دونیا و لاى سەرۆکەکانى خۆشمان.

وتاری زیاتر