بە هۆی هاككردنی ئەپێكی داواكاری تەكسیەوە ترافیكێكی زۆر لە مۆسكۆ دروستبوو

04/09/2022

هاکەرەکان بە بەکارهێنانی ئەپی داواكاری تەکسی ترافیکێكی زۆریان لە مۆسکۆ دروستکرد
هەرچەندە تا ئێستا پشتڕاست نەکراوەتەوە، بەڵام گروپی هاکەری  ناسراو بە Anonymous بەرپرسیارێتی ئەم هێرشەیان لە ئەستۆ گرتووە.

هاكکەرەکان ترافیكی هاتوچۆیەکی زۆریان لە مۆسکۆ دروستکرد بە هاككردنی ئەپی ڕووسی کە ناوی یاندێکس تاکسییە و داوای دەیان ئۆتۆمبێلیان کرد بۆ هەمان شوێن لە هەمان کاتدا.
هێرشی هاککەرەکان بۆ سەر ئەم ئەپڵیکەیشنە لە ١ی ئەیلول ڕوویدا و ئەو ڤیدیۆیانەی کە بەکارهێنەران لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاویان کردۆتەوە هاتوچۆی زۆر قورس نیشان دەدات کە بەهۆی تاکسیەکانەوە دروست بوە.
 لە کاتێکدا مۆسکۆ زۆرجار بە هاتوچۆی زۆر ناسراوە و تەنانەت ساڵی ڕابردوو وەک دووەم قەرەباڵغترین شاری جیهان ڕیزبەندی کرابوو، بەڵام ئەم ڕووداوە هیچ پەیوەندییەکی بە هاتوچۆی زۆری ئاسایی پایتەختی ڕووسیاوە نەبوو.
یاندێکس تاکسی لە بەیاننامەیەکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی دەوڵەتی ڕووسیا ڕایگەیاندووە:
"بەرەبەیانی 1ی ئەیلول، یاندێکس تاکسی لە لایەن گروپێكی نەناسراوەوە هێرشی کرایە سەر بۆ تێکدانی خزمەتگوزارییەکانی و چەندین شۆفێر داواکارییان بۆ هەرێمی فیلی پێگەیشت".

هەرچەندە تا ئێستا یاندێکس پشتڕاستی نەکردووەتەوە کام گروپ ئەم هێرشەی ئەنجامداوە.
بەڵام گروپی هاکەرەکانی Anonymousلە تویتەر بەرپرسیارێتی ئەو کارەی لە ئەستۆ گرتووە.

ژمارەی خوێندراو : 482 جار

no

هەواڵی زیاتر