ئەگەر ڕۆژانە تەنها دوو كەوچك زەیتی زەیتون بخۆیت، چیت بەسەردێت ؟

15/09/2022


ڕوون میدیا

شارەزایانی زانكۆی (میجیل هێرناندز) ی ئیسپانی دەڵێن "بەكارهێنانی ڕۆژانەی دوو كەوچك یان زیاتری زەیتی زەیتون، بە ڕێژەی %13 مەترسی مردن كەمدەكاتەوە" .

بەپێی توێژینەوەیەك كە لە زانكۆی ناوبراو ئەنجامدراوە، دەركەوتووە كە بەكارهێنانی دوو كەوچك زەیتی زەیتون بەشێوەیەكی ڕێكوپێك و بەردەوام، یارمەتیدەرە لە كەمكردنەوەی مەترسییەكانی مردن و بۆ ماوەیەكی درێژ .

توێژینەوەكە دەشڵێت "زەیتی زەیتون ڕێگری دەكات لە هەموو ئەو نەخۆشیانەی كە مەترسیدارن و دەبنە هۆی مردن لەناویشیاندا نەخۆشییەكانی دڵ و شێرپەنجە" .

توێژینەوەكە لەسەر هەزار و 500 كەس بە درێژایی 18 ساڵ ئەنجامدراوە و تیایدا توێژەران گەیشتوون بەو ئەنجامەی كە زەیتی زەیتون مەترسیی گیانلەدەستدان و مردن بەهەموو جۆرە نەخۆشییەكان كەمدەكاتەوە .

هانی خەڵكیش دەدەن كە بە بەردەوامیی زەیتی زەیتون بەكاربهێنن، ڕۆژانە ئەگەر دوو كەوچكی چێشت یان زیاتریش بێت باشترە .

ژمارەی خوێندراو : 608 جار

هەواڵی زیاتر