چەند زانیاریەك دەربارەی دارستانەكانی ئەمازۆن

26/08/2019

نزیكەی سێ ھەفتەیە ئاگرێكی ترسناك و شەپۆڵدەر لەدارستانەكانی ئەمازۆن كە بە ( سی یەكانی زەوی - رئتي الأرض ) ناسراوە كەوتۆتەوە ، لەگەڵ ئەوەی نزیكەی ( 40 ) ھەزار ئاگركوژێنەوە بەردەوام لەھەوڵی دامركاندنەوەی ئاگرەكەدان ، بەڵام تا ئێستا كۆنتڕۆڵ نەكراوە و دووكەڵی ئاگرەكە گەیشتووەتە ئاسمانی شاری ساوپاوڵۆی بەڕازیل . 

چەند زانیاریەك دەربارەی دارستانەكانی ئەمازۆن : 

* گەورەترین دارستانی سەر ھێلی یەكسانی زەوی یە و زیاتر لەنیوەی سەوزایی سەر ڕووی زەوی پێك دێنێت .

* دەكەوێتە سنووری ( ٩ ) ووڵات : بەڕازیل - بۆلیڤیا - پیرۆ - ئیكوادۆر -گویانا - كۆڵۆمبیا - گویانا ( بەشی فەڕەنسا ) - ڤەنزوێلا - سورینام ، بەڵام نزیكەی ( ٧٥٪؜ ) ی دەكەوێتە سنووری ووڵاتی بەڕازیل .

* ڕووبەرەكەی ( ٥٥٠ ) ملیۆن ھێكتارە ، واتە ( ٦٠٪‏ ) ی تەواوی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا .

* مێژووی دارستانەكانی ئەمازۆن دەگەڕێتەوە بۆ ( ٥٥ ) ملیۆن ساڵ لەمەوبەر . 

* نزیكەی نیوەی ئەو زیندەوەرانەی كە لە دارستانەكانی ئەمازۆن دەژین لە ھیچ شوێنێكی تری سەر ڕووی زەوی بوونیان نیە . 

* لە ئێستادا نزیكەی ( ٢٥٠ ) ھەزار كەس لە دارستانەكانی ئەمازۆن دەژین كە بەسەر چەندین ھۆزدا دابەش بوون و بە ( ١٧٠ ) زمانی جیاوازی تایبەت بە خۆیان قسە دەكەن ، ھەروەھا زیاتر لە ( ٥٠ ) ھۆزی ناو دارستانی ئەمازۆن ھەرگیز جیھانی دەرەوەی دارستانەكەیان نەبینیووە .

* لە دارستانی ئەمازۆن ( ١٦ ) ھەزار جۆر و فەسیلەی داری جیاواز ھەیە ، بەگشتی ژمارەی دارەكانی دارستانی ئەمازۆن دەگاتە ( ٣٩٠ ) ملیار دار ، وە نزیكەی ( ٤٠ ) ھەزار ڕووەكی بەرداری تێدایە و لەو ژمارەیە ( ٣ ) ھەزار جۆری میوەی تێدا ڕواوە كە شیاون بۆ خواردن .

* لەدارستانەكانی ئەمازۆن نزیكەی ( ٢,٥٠٠,٠٠٠ - دوو ملیۆن و پێنج سەد ھەزار ) جۆر زیندەوەر بوونیان ھەیە .

* ھەرچەندە مەزەندە كراوە كە لە ( ٧٠٪‏ ) ڕووەكەكانی دارستانی ئەمازۆن خاسیەت و پێكھاتەی دژە شێرپەنجەیان تێدایە بەڵام تا ئێستاش لە ( ٩٠ ٪‏ ) ی ڕووەكەكانی ئەم دارستانە لەھیچ تاقیگەیەك لێكۆڵینەوەیان لەسەر نەكراوە .

* لەھەرە جۆرە زیندەوەرە ترسناك و زیانبەخشەكانی وەك : ماری ئاناكۆندا و جاڵجاڵۆكەی ژەھردار و شەمشەكوێرەی كوژەر و بۆقی ژەھردار ، دەكەونە ئەم دارستانەوە .

* باڵندەی تۆقان ( ڕامفاستۆس ) كە بەرزترین دەنگی ھەیە لەنێوان زیندەوەرەكانی دارستان و لەدووری نیو میل دەنگی دەبیسترێ ، نیشتیمانیان دارستانی ئەمازۆنە .

* لەكاتی باران باریندا بەھۆی چڕی دارەكانی دارستانەكە ، دڵۆپی باران پێویستی بە ( ١٠ ) خولەكە تا دەگاتە سەر زەوی دارستانەكە ، بەھەمان شێوە بۆ گەیشتنی تیشكی ڕووناكی لەكاتی ھەڵھاتنی خۆر .










ژمارەی خوێندراو : 711 جار

هەواڵی زیاتر