هۆشداری دەدرێتە پارتی و یەكێتی

11/09/2022

ڕوون میدیا
هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا ڕەخنەی توند لە پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانیی كوردستان دەگرێت و بە پەكخستنی پرۆسەی سیاسیی عێراق تۆمەتباریان دەكات .
فازیل ئیزیرجاوی سەركردە لە دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاندووە "ناكۆكییەكانی پارتی و یەكێتی لەسەر كاندیدی پۆستی سەرۆك كۆمار، بووەتە هۆی پەكخستنی پرۆسەی سیاسیی عێراق"
ئیزیرجاوی ئاشكراشیدەكات "فشار لەسەر سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران هەیە بۆ ئەنجامدانی كۆبوونەوەی پەرلەمان و هەڵبژاردنی یەكێك لە دوو كاندیدەكەی پارتی و یەكێتی بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق" .
دەشڵێت "ناكرێت دۆخی وڵات بەمشێوەی ئێستا بەردەوام بێت، بۆیە پێویستە لەسەر پارتی و یەكێتی لەسەر پۆستی سەرۆك كۆمار بگەنە ڕێككەوتن و، چیتر پرۆسەی سیاسیی پەكنەخەن"

ژمارەی خوێندراو : 105 جار

هەواڵی زیاتر