وەزارەتی دارایی عێراق لە راگەیەندراوێکدا وەڵامی ڕێباز حەملان دەداتەوە و دەڵێت "قسەکانی هەمووی ناڕاستە"
لە راگەیەندراوێکدا کە لە پەیجی فەرمیی خۆی بڵاویکردۆتەوە، وەزارەتی دارایی عێراق ڕایدەگەیەنێت "ئەوەی هۆکاری دواکەوتنی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستانە، وەزارەتی دارایی هەرێمە نەک ئێمە، چونکە تا ئەمکاتەش، هیچ مانگێک نەبووە لیستێکی موچەی بێ کێشەی ناردبێ"
وەزارەتی دارایی عێراق ئاشکراشیدەکات "هیچ مانگێک وەزارەتی دارایی هەرێم میزانی موراجەعەی نەناردووە، یان بە ناتەواوی و کەموکورتییەوە ناردویەتی، کە ئەوە بووەتە کێشەی ناردنی موچە"
دەشڵێت "ساڵێک زیاترە داوا لە هەرێم دەکەین داتا و زانیاریی موچەخۆرانی خۆی بنێرێت بۆئەوەی لە بانکە حکومییە فیدراڵییەکان دەست بە تەوتینکردنیان بکرێت، بەڵام ئامادەنین ئەو کارە بکەن وەک لە بڕیاری دادگای فیدراڵییدا هاتووە"
#روون_میدیا
ژمارەی خوێندراو : 5 جار