هێڤیدار ئەحمەد: بنەماڵەی بارزانی حەکیمترین بنەماڵەن

21/09/2022

"پارتی کاریگەریی لەسەر وڵاتانی ناوچەکەش هەیە"
ڕوون میدیا
_ پارتی خەبات دەکات بۆ ئەوەی میللەتەکەی لەو قۆناخە دەرباز بکات بۆ قوناخێکی دیکە کە (دەوڵەتە) و دەستبەرداری ئەم ئامانجەش نەبووە و نابێت.
_ شوێنێک لە جەستەی پارتی نەماوە برینێکی دژوار و سەختی لێ نەبێت، قۆناخی وەها هاتوون، کاریان کردووە بۆ نەهێشتنی ئەم حیزبە، بەڵام هەمیشە و لە ماوەیەکی کەم دا بەهێزتر لە جاران خەڵکی کوردستان دەستی پارتی گرتووەو گەڕاوەتەوە مەیدان. :
_ پارتی خاوەن رابەرایەتییەکی حەکیمە و، خەڵک دەزانێت ئەم حیزبە و رێبەرەکەی تاوەکو ماون پاسەوانی دەرگەی دۆزی کوردن.
_ بنەماڵەی بارزانی حەکیمترین بنەماڵەن کە رابەرایەتی دوو شتی لێکدانەبڕاو دەکەن. ئەویش پارتی و میللەتی کوردە، نەک تەنیا لە باشووری کوردستان، بگرە هەوێنی ئومێدی پارچەکانی دیکەی کوردستانن.
_ مانەوە و چارەنووسی کوردستان و خەڵکەکەی بەستراوەتەوە بە مانەوەو چارەنووسی پارتی.
_ لە کۆنگرەی 14دا جەنابی سەرۆک بارزانی، بناخەیەکی قایم و سەقامگیر دادەنێت بۆ رابەرایەتیکردنی ئەم حیزبە.

ژمارەی خوێندراو : 143 جار

هەواڵی زیاتر