ڕوون میدیا
ئێوارەی ئەمڕۆ دوو شەممە ١٧ ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢، باڤڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەسەردانێک گەیشتە تارانی پایتەختی کۆماری ئیسلامیی ئێران .
بەپێی زانیارییەکانی #ڕوون_میدیا کە لەسەرچاوەی سیاسیی باڵاوە دەستیکەوتووە، سەردانەکەی تاڵەبانی لەسەر داوای ئێران بووە .
ڕوون میدیا زانیوێتی، ئامانج لەو بانگهێشتکردنەی باڤڵ تاڵەبانی بۆ وڵاتەکەیان، بەرپرسانی ئێران بەفەرمیی دەیانەوێت تاڵەبانی و یەکێتیی لەوە ئاگاداربکەنەوە کە نابێت هیچ بارەگایەکی هێزە کوردییە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێران لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی یەکێتی بوونیان هەبێت .
هەروەک، بەرپرسانی ئێران دەیانەوێت بە تاڵەبانی بڵێن، یەکێتی لە بونی ئەو هێزانە بەرپرسە، یان دەریان بکەن و دوریان بخەنەوە، یان ئەگەر بۆردومانەکان دەستیپێکردەوە، ئەوە خۆتان بەرپرسن، چونکە چیتر ئێران ناتوانێت قبوڵی بونی ئەو هێزانە لە سنورەکانی خۆی بکات
ژمارەی خوێندراو : 379 جار