سیپان حەمۆ، یەكێك لە سەركردەكانی (قەسەد) و یاریدەدەری ئێستای وەزیری بەرگری بۆ ناوچەی ڕۆژهەڵاتی سوریا، بۆ گۆڤاری (المجلة):
من یەكینەكانی پاراستنی گەل (YPG)ـم دروستكرد، هەماهەنگییەکیشمان لەگەڵ (عەلی مەملوک) سەرۆکی پێشووی هەواڵگری سووریا (سەردەمی ڕژێمی بەشار ئەسەد) هەبوو بە نێوەندگیریی ڕووسیا .
هێزەکانی سووریای دیموکرات (قەسەد) دوای ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد لە کۆتایی ٢٠٢٤دا هەڵسەنگاندنی هەڵەیان بۆ دۆخەکە کرد .
شەڕ و پێکدادانەکانی سەرەتای ساڵی ٢٠٢٦ لەگەڵ سوپای سوریا، هیچ پێویست نەبوون.
گرەوی هەندێک کەس لەسەر ئەمریکا و ئیسرائیل هەڵە بوو، ئەوەی واشنتۆن کردی خیانەت نەبوو بەڵکو بەرژەوەندی بوو.
(قەسەد) لە سەرەتای ئەمساڵدا ٧٠ هەزار شەڕڤانی هەبوو، بەڵام ئێستا چوار لیوای هەیە کە لە هەر یەکێکیاندا ١٣٠٠ شەڕڤان هەیە.
سەرۆک ئەحمەد ئەلشەرع سەرکەوتوو بوو لە دوورخستنەوەی سووریا لە ئاگری جەنگ.
چوونە ناو دڵی دەوڵەتی سووریا لەلایەن کوردەوە لەمڕۆدا، گۆڕانکارییەکی مێژووییە لە سووریادا دوای ساڵانێک لە پەراوێزخستن
پەیوەندییەکی زۆر باشم لەگەڵ سەرۆك ئەحمەد ئەلشەرع و ئەبو ماریا قەحتانی و ئەنەس خەتاب هەبوو.
لە ساڵی ٢٠١٣دا ڕێککەوتنێکمان لەگەڵ بەرەی نوسرە (جبهة النصرة) لە سنووری عەفرین واژۆ کرد.
ئەو ڕێککەوتنەی لەگەڵ حکومەتی سووریا، کە بووە هۆی تێکەڵکردنی کرداریی (قەسەد) بووە هۆی نیگەرانیی هەندێک لایەن، لە نێویاندا لایەن گەلێک لە ناو شەقامی کوردیدا "کە لە سروشتی ئەم هەنگاوە تێنەگەیشتبوون .
هەندێک لایەن سەردانەکەی پارێزگاری حەسەکە، نورەدین ئەحمەد و سەرکردەی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، مەحموود خەلیل بۆ دیمەشق بە جلی کوردییەوە و کۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرۆک ئەحمەد ئەلشەرع بە ئەرێنی دەزانی، بەڵام ئەو سەردانەی ڕووداوێکی مێژوویی بوو بۆ کورد لە سووریا .
ڕووداوی هێنانەخوارەوەی ئاڵای سووریا لە کۆبانێ کتوپڕ و چاوەڕواننەکراو بوو و، هەندێک هێز لە ژێر مێزەکەوە جوڵاونەتەوە بە مەبەستی پەکخستنی کارەکان.
ناکرێت هیچ لایەنێکی دیاریکراو دەستنیشان بکرێت وەک لایەنی ڕەتکەرەوەی ڕێککەوتنی تێکەڵکردنی "قەسەد" و دامەزراوەکانی "بەڕێوەبەریی خۆسەر" لە ناو حکومەتی سووریادا.
ڕووداوەکانی ساڵانی ڕابردوو لە سووریا و ئەو شەڕ و پێکدادان و گرژییە ناوخۆییانەی کە لەگەڵیدا بوون، درزێکی قووڵیان لە نێوان پێکهاتەکانی کۆمەڵگەی سووریادا دروست کردووە.
من كەسێكی توندڕەو نیم، بەڵكو پیاوی ئاشتیم و پشتیوانیی دەوڵەت دەكەم .
#روون_میدیا
ژمارەی خوێندراو : 7 جار