بڕینی بودجەی دەزگای دژە تیرۆری یەكێتی كاتییە.

08/12/2022

ڕوون میدیا
سیروان بارزانی ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی پارتی ئاشكرای دەكات ، بڕینی بودجەی دژەتیرۆری یەكیتی تا ئەوكاتەیە كە كەیسی كوژرانی عەقید هاوكار یەكلایی دەكرێتەوە.
سیروان بارزانی نایشارێتەوە سەرەرای كێشەكانیان لەگەڵ یەكێتی بەڵام نوێنەرە سەربازییەكانیان پێكەوە وەكوو برا كاریان كردووە.
بارزانی دەڵێت نابێت كێشەیەك لە نێوان یەكێتی وپارتی ، كاریگەری سەربازی و ئەمنی لەسەر دروست بكات و بڕبنی بودجە دژە تیرۆری یەكێتیش كاتیە و تا چارەسەر كردنی كێشەكان دەبێت و هیچ كێشەیەكیش نیە كە چارەسەر نەبێت.
#rwn_media

ژمارەی خوێندراو : 279 جار

هەواڵی زیاتر