پەتا وەرزیەکان

06/01/2024

ماوەی ١٠ رۆژە توشی پەتایەكی وەرزی بووم . دەبێت چی بکەم تا تەندروستیم باش بێتەوە؟ 

لەگەڵ گۆرانی وەرزەكان تووشبوون بە پەتا وەرزیەکان زیاد دەکات ئەم پەتا وەرزیەی ئێستا هەیە ئەگەر توشت ببێت نزیك بە 10 رۆژ لە كۆڵت نابێتەوە و بە تەواوەتی نارەحەتی دەکات 

نیشانەکەنی پەتای وەرزی بریتین لە  تا ، قورگ ئێشە ، پژمین ، کۆکە ، گیان ئێشە ، و سەر ئێشە.

سوڕی مانەوەی ئەم پەتایە نزیك بە 10 رۆژ دەبێت واتە 10 رۆژ كاتمان پێویستە بۆ ئەوە چاك ببینەوە كە ئەوەش دەبێت بە راوێژ و چاودێری پزیشك بێت.

رێنماییە پزیشكییەكان بریتین لە  پشوو دانی چەند رۆژی و بەكارهێنانی ئەو دەرمانانەی كە تا کەم دەکاتەوە ، خواردنی شلە مەنی و شەربەت و میوە بۆ ئەوەی لەشمان توشی وشكبوونەوە نەبێت.

كێ پێویست و زەرورە بە توشبوونی بە پەتای وەرزی سەردانی پزیشك بكات.
ئەوانەی کە تەمەنیان هەیە بەتایبەت سەرو ٦٥ ساڵ یان ئەوانەی نەخۆشی درێژ خایەنیان هەیە  وەک نەخۆشیەکانی  بۆری هەناسە و سیەکان و دڵ یان ئەوانەی شێرپەنجەیان هەیە یاخود ئەوانەی بەرگری جەستەیان لاوازە  بە تایبەت خانمانی دووگیان کە پێویستە لە ژێر چاودێری پزیشکە پسپۆرەکەیاندا چارەسەر وەرگرن.

هەموو ئەو توشبووانەش كە تای لەشیان كۆنترۆڵ ناكرێت و توشی رشانەوە دەبن دەبێت سەردانی پزیشك بكەن.

ژمارەی خوێندراو : 156 جار

هەواڵی زیاتر