ساڵانە ١٠ ملیۆن کاس بە شێرپەنجە گیان لەدەست دەدەن

04/02/2024

نەخۆشی شێرپەنجە یەكێكە لە مەترسیدارترین نەخۆشییەكانی جیهان بە هۆكاری زۆری مردن لەسەر ئاستی جیهاندا دادەنرێت.
تەندروستی جیهان دەڵێت ، ساڵانە نزیکەی 20 ملیۆنی كەس توشی نەخۆشی شێرپەنجە دەبن و نزیکە بە 10ملیۆن توشبوو گیان لەدەستدەدن.
بە پیێی توێژینەوەكان شێرپەنجەی سییەکان لە پلەی یەکەم و شرپەنجەی مەمک لە پلەی دووەم و دواتر شێرپەنجەی کۆڵۆن و ریخۆڵە و پڕۆستات و گەدە زۆرترین رێژە تۆمار دەكەن.
نەخۆشی شێرپەنجە بریتییە لەوەی خانەی ئاسایی بە چەند قۆناغێک دەگۆڕێت و دەبێتە خانەیەكی نائاسایی؛ چەند هۆكارێکی هەیە؛ ئەوانیش، "تیشكی خۆر، پێكهاتەی كیمیایی و بایۆلۆژی"، كۆمەڵێك هۆكاری دیكەش هەن بۆ نموونە تەمەنی زۆر.
بە پێی ئامارەكان تەنیا لە سألی 2023 9 هەزار و 911 كەس توشی شێرپەنجە بوون.
بەپێی راپۆرتی رێكخراوە جیهانییەکانی تەندروستی، شێرپەنجە دووەم هۆكاری مردنە لە جیهاندا و وڵاتانی هەژار و کەمدەرامەت بە رێژەی 70% مردنیان بە شێرپەنجە هەیە.
#شێرپەنجە

ژمارەی خوێندراو : 110 جار

هەواڵی زیاتر