دۆزینەوەی كەلاكی شەش دیلی زایۆنیی، ناتانیاهۆی خستوەتە ژێر فشارێكی گەورەوە

02/09/2024

دۆزینەوەی كەلاكی شەش دیلی زایۆنیی، ناتانیاهۆی خستوەتە ژێر فشارێكی گەورەوە
#روون_میدیا
دۆزینەوەی كەلاكی شەش دیلی زایۆنیی بە كوژراوی لەناو یەكێك لە تونێلەكانی حەماس لە شاری ڕەفەحی باشوری كەرتی غەزە، ناتانیاهۆی ڕوبەڕوی دۆخی پڕ لە شەرمەزاری و فشاری گەورە كردوەتەوە .
دەستەی خێزانی ڕفێنراوە زایۆنییەكان داوا لە سەندیكاكانی كرێكاران و دامەزراوەكان دەكات، وەك كاردانەوە و ناڕەزایەتی دژی بڕیار و سیاسەتەكانی ناتانیاهۆ، دەست بە خۆپیشاندان و مانگرتن بكەن و حكومەتەكەی ناتانیاهۆ ئیفلیج بكەن .
بەهۆی ئەو ڕووداوەشەوە، شەڕ و دەمەقاڵە دەكەوێتە نێوان ناتانیاهۆ و غالانتی وەزیری شەڕ و داوا لە ئەنجومەنی وەزاریی ئەمنیی دەكات دەستبەجێ پاشەكشە بكەن لە بڕیاری مانەوە لە هەردوو میحوەری فیلادلفیا لە باشور و نەتساریم لە ناوەڕاستی كەرتی غەزەو لەپێناو بەزیندویی ڕزگاركردنی ئەو دیلانەی دیكە كە لەژیاندا ماون .
وەزیری شەڕی قەوارە كاتییەكە ڕایگەیاندووە "سەبارەت بەو دیلانەی كە ئەمڕۆ لاشەكانیان دۆزرایەوە، كارلەكار ترازاوە، بەڵام بۆ ئەوانەی دیكە كە هێشتا زیندوون، دەبێت بگەڕێنرێنەوە" .
لە وەڵامی هەموو ئەو فشارانەی لەسەری دروستبووە، ناتانیاهۆ ڕایگەیاندووە "لە مانگی دیسەمبەری ڕابردووەوە هەموو هەوڵێكمدا بۆ گەڕانەوەی دیلەكان بە زیندویی، بەڵام حەماس ڕەتیدەكاتەوە بێتە ناو دانوستان و گفتوگۆی ڕاستەقینەوە" .

ژمارەی خوێندراو : 21 جار

هەواڵی زیاتر