ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم کارێکی مرۆڤدۆستانە بووە و هەرێم پابەندی رێککەوتنەکانی نێوانمان نییە

پێش 2 هەفتە

ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم کارێکی مرۆڤدۆستانە بووە و هەرێم پابەندی رێککەوتنەکانی نێوانمان نییە.
عەتوان عەتوانی، سەرۆکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند:
حکومەتی هەرێم پابەند نەبووە بە رادەستکردنی داهاتە داراییەکان کە لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵی لەسەری رێککەوتوون .
وتیشی، بەمەبەستی بەدواداچوونی کارەکانی حکومەتی هەرێم، وەفدێکی لیژنەی دارایی عێراق سەردانی هەرێم دەکات.
عەتوان عەتوانی دووپاتیشیکردەوە، شایستەکانی هەرێمی کوردستان بەپێی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵییە، بەڵام پابەندبوونی هەیە بەپێی ئەم بڕیارە و دەبێت حکومەتی عێراق لەماوەی مانگێکدا پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بڕیارەکان ئاشکرابکات وەک ئەوەی لە بەندەکانی پڕۆژە یاسای بودجەدا هاتووە کە پەیوەندیدارە بە رادەستکردنی داهاتی نانەوتییەوە.
وتیشی، بەغداد مرۆڤدۆستانە مامەڵەی لەگەڵ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کردووە
باسی لەوەشکردووە، حكومەتی هەرێمی كوردستان بە تەواوی پابەندنەبووە بە رێككەوتنی لەگەڵ حكومەتی فیدراڵی، سەبارەت بە رادەستکردنی داهاتەكانی ناوخۆ و تەنها بەشێكی كەمی داهاتەكانی باجی ناردووە بۆ وەزارەتی دارایی عێراق.
#روون_میدیا

ژمارەی خوێندراو : 15 جار

هەواڵی زیاتر