هاوڵاتییەک پلانی بژمێرە عەرەبەکان لە دژی کوردانی کەرکوک ئاشکرا دەکات

2 رۆژ پێش ئێستا

🔴هاوڵاتییەک پلانی بژمێرە عەرەبەکان لە دژی کوردانی کەرکوک ئاشکرا دەکات.
🔻ڕێبوار هاووڵاتیەکی دانیشتوی گەڕەکی ڕەحیماوای کەرکوکە، بە یەکێک لە میدیاکانی سەر بە پارتی راگەیاندووە، بژمێرە عەرەبەکان لە گەڕەکە کوردییەکان، سەرژمێری لەماڵێک دەکەن، لە چوار ماڵ نایکەن، فەرمانبەرە عەرەبەکان سەرژمێری کورد بەتەواوی ناکەت، ئەمەش لێدانە لە کورد.”
🔻دەشڵێت، لە ڕێگەی کەناڵەکەتانەوە داوا لە سەرکردایەتیی سیاسیی کورد دەکەم، فەرمانبەری عەرەبمان بۆ نەنێرن، بەڵکو فەرمانبەری کوردمان بۆ بنێرن.
🔻باسی لەوەش کرد، کە فەرمانبەرە عەرەبەکان دێن دەڵێن ئەو خانووە چەند ماڵی تێدایە، دەڵێین سێ ماڵە، ئەوانیش دەڵێن نابێت خانوو یەک ماڵە و دەبێت یەک ماڵی تێدا بێت.
🔻بەبڕیاری وەزیری پلاندانانی عێراق، لە کەرکووک زیاتر لە پێنج هەزار چاودێر بەسەر تیمەکانی بژمێر تۆمار دەکرێن، سەرژمێریی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، لەسەر بنەمای سەرژمێریی ساڵی 1957 دەکرێت، بەڵام کورد گومانی لە پرۆسەکە هەیە.

#روون_میدیا

ژمارەی خوێندراو : 5 جار

هەواڵی زیاتر