ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق:
ئیسرائیل بۆ پاساوی درۆینە دەگەریت كە هیرشبكاتە سەر عێراق
پاش ئەوەی عێراق رەدیكردبوەوە کە خاکی وڵاتەکەی
بۆ ئەنجامدانی هێرشەکانی ئێران لەدژی ئیسرائیل بەکاربهێنرێت، لە چوارچێوەی ئەو گرژییە
ناوچەییە توندەی نێوان تاران و تەلئەبیب، جەخت كردەوە لەسەر ئەوەی كە خۆی لەو شەرە
بەدووردەگرێت.
ئەمڕۆ شەممە، قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری
ئاسایشی نیشتمانی عێراق جەختی لەسەر هەڵوێستی وڵاتەکەی کردەوە کە بە توندی بەکارهێنانی
ئاسمانی عێراق بۆ دەستدرێژیکردنە سەر ئێرانی دراوسێ یان هەر وڵاتێکی ناوچەکە ڕەتدەکاتەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی ناوبراو لە بەیاننامەیەکدا
ڕایگەیاندووە، ئەلعەرەجی پێشوازی لە مەیجر جەنەڕاڵ مەجید قۆلیپوور، هاوپەیمانی سەربازیی
ئێرانی لە بەغدا کردوە و باسیان لە ڕێگاکانی بەهیزكردنی ئاسایش و سەقامگیری هەردوو
وڵات و کاراکردنی یاداشتەکانی لێکتێگەیشتن بۆ کۆنترۆڵکردنی سنوورەکان کردووە.
حکومەتی عێراق پێنجشەممەی ڕابردوو لە بەیاننامەیەکدا
پشتڕاستی کردەوە کە خاکەکەی بۆ "ئەنجامدانی هێرش یان وەڵامدانەوە" بەکارناهێنرێت.
هەروەها ئه و هه واڵه ی رەددەكاتەوە كە
باس له به کارهێنانی خاکی عێراق دەکات بۆ ئه نجامدانی هێرشه کانی ئێران بۆ سه ر ئیسرائیل،
ئەمەی بە پاساویكی درۆینە زانی بۆ ئەوەی بیانوو بداتە دەست ئیسرائیل بۆ بوردومان
كردنی چەند شوینیكی عێراق
ئەم هەڵوێستانە دوای ئەوە هات کە سەرچاوەیەکی
هەواڵگری ئیسرائیل پێشتر ڕایگەیاندبوو کە ڕەنگە ئێران لە خاکی عێراقەوە وەڵامی تەلئەبیب
بداتەوە، بەپێی ئەوەی ماڵپەڕی ئەکسیۆس بڵاویکردووەتەوە.
هەروەها پەیوەست بە هەمان بابەت دوو بەرپرسی
ئەمریکی ئاماژەیان بەوە کرد کە واشنتۆن عێراقی ئاگادار کردۆتەوە کە ئەگەری ئەوە هەیە
ڕووبەڕووی "هێرشی ئیسرائیل" بێتەوە ئەگەر ڕێگری نەکات لە وەڵامدانەوەی ئێران
لە ڕێگەی خاکەکەیەوە بۆ ئیسرائیل.
ژمارەی خوێندراو : 77 جار