حکومەتی عێراق لەبارەی کێشە خستنە بەردەم هەناردەکردنەوەی نەوت وەڵامی حکومەتی هەرێم دەداتەوە

5 کاتژمێر پێش ئێستا

حکومەتی عێراق لەبارەی کێشە خستنە بەردەم هەناردەکردنەوەی نەوت وەڵامی حکومەتی هەرێم دەداتەوە
باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند، "له‌سه‌ر بنه‌مای په‌رۆشی حكومه‌ت بۆ شه‌فافیه‌ت و ئاشكراكردنی پێشكه‌وتنی كاره‌ جێبه‌جێكاریه‌كانی بۆ هاوڵاتیان، به‌تایبه‌تی سه‌باره‌ت به‌ پرسی بودجه‌، كه‌ پایه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تییه‌ بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و پابه‌ندبونانه‌ی كه‌ له‌ به‌رنامه‌ی حكومه‌تدا هاتون، ئێمه‌ پابه‌ندبونی حكومه‌ت پشتڕاستده‌كه‌ینه‌وه‌ به‌و هه‌مواركردنانه‌ی كه‌ ئاڕاسته‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كراون سه‌باره‌ت به‌ یاسای بودجه‌".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، هه‌مواركردنه‌وه‌كان به‌رژه‌وه‌ندی باڵای نیشتمانیان تێدا ره‌چاوكراوه‌، جه‌ختیش ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ نوێنه‌ری حكومه‌ت له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران باسی له‌ پێویستی نه‌كردنی هیچ هه‌مواركردنه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ له‌ یاسای بودجه‌ كردوه‌ كه‌ پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ده‌قانه‌ بێت كه‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پێشكه‌شی كردون".
ده‌شڵێت، "له‌هه‌مان كاتدا ئه‌و قسانه‌ ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ له‌ لێدوانی وته‌بێژی حكومه‌تی کاربەڕێکەردا هاتوون و سه‌رمان سوڕده‌مێنێت له‌وه‌ی كه‌ باسیكردوه‌ گوایه‌ نوێنه‌ری حكومه‌تی فیدڕاڵی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران رێگری كردبێت له‌ هه‌مواركردنه‌وه‌ی مادده‌ی په‌یوه‌ست به‌ رێكاره‌كانی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له‌ هه‌رێمه‌وه‌".

ژمارەی خوێندراو : 3 جار

هەواڵی زیاتر