عێراق لەساڵی (2024)ـدا بڕی (197) ملیۆن دۆلار میوەی لە توركیاوە هاوردە كردوە

2 رۆژ پێش ئێستا

یەكێتی هەناردەكارانی دەریای ناوەڕاست :

-لەروی هاوردەكردنی بەروبومە كشتوكاڵییەكان بەگشتی و بەتایبەتی میوە مزرەكان بەتایبەتی، عێراق لەساڵی (2024)ـدا و بەبڕی (197) ملیۆن دۆلار میوەی لەئەو وڵاتەوە هاوردەكردوە.
-ساڵی رابردو توركیا نزیكەی (639) تۆن میوە مزرەكان كە لە لیمۆ، پرتەقاڵ، لالەنگی و ترێ پێكهاتون هەناردەی بازاڕەكانی جیهان كردوە.
- لە ریزبەندییەكەدا، روسیا بە بڕی (375) ملیۆن دۆلار لە پلەی یەکەمدایە و دواتیش  عێراق بەبڕی (197) ملیۆن دۆلار، ئۆکرانیا بەبڕی (108) ملیۆن دۆلار، رۆمانیا بەبڕی (49) ملیۆن دۆلار و  پۆڵەندا بە (49) ملیۆن دۆلار میوە مزرەكانیان هاوردەكردوە.
-كۆی گشتی داهاتی هەناردەكردنی سەوزە و میوەكانی توركیا لەساڵی رابرودا بڕەكەی زیاتر لە سێ ملیار و (401) ملیۆن دۆلار بوە كە لە (43%)ـی میوە مزرەكان بوە.

ژمارەی خوێندراو : 23 جار

هەواڵی زیاتر