عەبدولزەهرە هنداوى، گوتەبێژى وەزارەتى پلاندانانى عێراق :
ـ تاوەکو ساڵى 2023 رێژەى هەژارى بە 23% تۆمارکرابوو، بەڵام لە کۆتایى ساڵى رابردوو بۆ 17.6% دابەزیوە.
ـ بێکارى لەناو ئەوانەى لە تەمەنى کارکردندان لە 16.5% بۆ 14% دابەزیوە.
بۆ زانینى ژمارەى دانیشتووان و رێژەى بێکارى و هەژارى، 20ـى تشرینى دووەمى 2024، سەرژمێری لە هەرێمى کوردستان و عێراق بەڕێوەچوو.
بەگوێرەی ئەنجامی سەرژمێرییەكە، ژمارەى دانیشتووانى عێراق 45 ملیۆن و 407 هەزار کەسە و دانیشتووانى هەرێمى کوردستانیش شەش ملیۆن و 370 هەزار کەسە.
عەبدولزەهرە هنداوى روونیشیکردەوە، رۆژى 24ـى شوباتى داهاتوو لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەوانیدا، سەرجەم وردەکاریی داتاکانى تایبەت بەسەرژمێرى بڵاودەکەنەوە.
ژمارەی خوێندراو : 24 جار