پەیوەندی نێوان عێراق و ئێران لەباشترین دۆخدایەو هەردولا جەختیان لە هاوکاریکردنی یەکتری کردۆتەوە.
محمد شیاع سودانی لەئێرانە و لەگەڵ مەسعود پزیشکیان کۆبونەتەوە.
دوای کۆبونەوەکەش سەرۆک کۆماری ئێران و سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسیان ئەنجامداوە و رایانگەیاند کە لەکۆبونەوەکەدا باسیان لە دۆخی ناوچەکە و دواین پێشهاتەکان کردوە.
پزیشکیان بەسودانی وتوە کە پەیوەندی نێوان عێراق و ئێران لەباشترین دۆخدایە و هاوبەشێکی گرنگن بەیەکەوە.
هەروەها باسیان لە ھاوکارییە ھاوبەشەکانیان لە بوارەکانی ئابووریی و بازرگانیی کردوە وجەختیان لەسەر کارکردنی خێرا لە پرۆژەی هێڵی شەمەندەفەر لەدەروازەی سنوری شەلامچە کردەوە.
باسیان لەوەشکردوە کە لە ئێستادا عێراق، لە قۆناغێکی باشی سەقامگیریی و گەشەپێدان دایە.
لەکۆبونەوەکەدا باسیشیان لە ، مەترسییە ھاوبەشەکانیان کردوە لەبارەی دۆخی سوریا. کە مەترسی دووبارە سەرھەڵدانەوەی شانە نووستووە تیرۆریستییەکانیان کردوە .
لەکۆبونەوەکەدا باسی هاوکاریەکانی هەردولایان کردوە بۆ یەکتری و بەپێویستیان زانیوە پەیوەندی و هاوکاریەکانیان زیاتر بکەن بە ئامانجی روبەروبونەوەی هەرمەترسی و روبەروبونەوەی تیرۆر لەناوچەکە.
#روون_میدیا
ژمارەی خوێندراو : 15 جار