لە میانی سەردانەکەیدا بۆ تاران محەمەد شیاع سودانى، سەرۆک وەزیرانى عێراق لەگەڵ عەلى خامنەیی رابەری شۆڕشى ئیسلامى ئێران بە ئامادەیی مەسعود پزیشیکیان، سەرۆککۆمارى وڵاتەکە کۆبوەوە.
ئاژانسى هەواڵى (تەسنیم)ـى ئێران بلاوی كردەوە: لە کۆبونەوەکەدا عەلى خامنەیی بە سودانى راگەیاندوە کە ئەمەریکا لە عێراق هەوڵدەدات هەژمونى خۆى زیاتر فراوان بکات و سەقامگیرتر ببێت.
لەبارەى گۆڕانکارییەکانى دۆخى سوریاشەوە، رێبەرى شۆڕشى ئیسلامى ئێران وتویەتى:" گۆڕانکارییەکان بە دەستوەردانى وڵاتە دەرەکییەکان ئەنجام دراوە".
لاى خۆیەوە، محەمەد شیاع سودانى، هێزەکانى حەشدى شەعبى وەک بەشێک لە دەسەڵاتى هێزە ئەمنییەکانى عێراق ناوبردوە و خامنەییش داواى کردوە کە هێزەکانى حەشدى شەعبى بەهێزتر و فراوانتر بکەن لە وڵاتەکە.
ژمارەی خوێندراو : 54 جار