محەممەد شیاع سوودانی دێتە هەولێرو سلێمانی

09/11/2024

سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بۆ میدیاكان رایگەیاندووە، كە کۆتایی ئەم هەفتەیە محەممەد شیاع سوودانی سەرۆكوەزیرانی عێراق  سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات.
 لە سەردانەكەیدا  سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی هەولێر و سلێمانی دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان و پارتی و یەكیتی دەكات.
 ئامانج لە سەردانەكەی سودانی، هاندانی لایەنەکانە بۆ پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی هەرێمی کوردستان.
 لەگەل ئەوەشدا گفتوگۆ لەسەر چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدایە. دەكریت
پێشبینی دەكریت سەردانەكە چوارشەممەی ئەم هەفتەیە ئەنجام بدرێت

ژمارەی خوێندراو : 169 جار

هەواڵی زیاتر