نووسینگەی کەرکوکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم داوا لە کەرکوکیەکان دەکات کە لەدەرەوەی پاریزگاکە دەژین ناویان بۆ سەرژمێری تۆماربکەن تا وەکوبەکەمترین زیان کورد لێی دەربازبێت.
نووسینگەی کەرکوکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم داوایان لە کەرکوکیەکان کردوە کە لەدەرەوەی سنوری پارێزگاکەن ناویان بۆ سەرژمێری تۆماربکەن
داواش لەو کەسانە دەکات کە لەقۆناغی بەرایی سەرژمێری ناویان تۆمارنەکردووە، لەقۆناغی دووەم دەتوانن ناویان تۆماربکەن، بۆ ئەو مەبەستەش لیژنە گەڕۆکەکان لەڕۆژانی (16 تا 19)ی ئەم مانگە سەردانی ماڵەکان دەکەن بۆ تۆمارکردنی ناوی ئەندامانی خێزانەکانیان.
ئاشکراشیدەکات کە لەدواهەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، ئەو بڕیارە دراوە کە سەرژمێریی ساڵی 1957 دەکرێتە بنەما بۆ سەرژمێریی کەرکوک و ناوچە کوردستانییەکان، ئەمە دوایین دەرفەت و باشترین بژاردە بۆ دووپاتکردنەوەی کەرکوکیبوونت
تکاشیان لێدەکات: لەماوەی ئەو چەند ڕۆژەی کە ماوە وەک کۆتا دەرفەت، بەڵگەنامە فەرمییەکانیان ڕەوانەی ئەو شوێنە بکەن کە دەیانەوي ناویانی لێ تۆماربکەن، تا وەک گەلی کورد بەکەمترین زیان لێی دەربازبین.
بریارە ٢٠ و ٢١ی ئەم مانگە سەرژمێری عیراق بەرێوەبچێت بەگوێرەی ژمارەی کوردان لە کەرکوک پۆست و پێگەی کورد لە پارێزگاکە دیاریدەکرێت.
ژمارەی خوێندراو : 12 جار