وەزارەتی دەرەوەی عێراق، لە نامەیەكدا كە ئاڕاستەی ئەنجومەنی ئاسایش و ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان و كۆمكاری و عەرەبی و رێكخراوی هاریكاری ئیسلامی كردووە، سەبارەت بە هەڕەشەكانی قەوارەی زایۆنی، دەڵێت:
عێراق بە پایەیەكی گرنكی سەقامگیری دادەنرێت بۆ چواردەوری هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی و، لەو دەوڵەتانەیە كە زۆرترین پابەندی هەیە بە پەیماننامەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان.
ئەو نامەیەی قەوارەی زایۆنی رەوانەی ئەنجومەنی ئاسایشی كردووە، بەشێكە لە سیاسەتێكی رێكخراو بۆ خولقاندنی بەهانەو پاساو، بە ئامانجی فراوانكردنی روبەڕی ململانێكان.
عێراق دانی بەخۆیدا گرت لەكاتی بەكارهێنانی ئاسمانی وڵاتەكەی بۆ كردنە ئامانجی وڵاتێكی دراوسێ.
پێویستە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەستوەردان بكات بۆ راگرتنی هەڵسوكەوتی دوژمنكارانەی قەوارەی زایۆنی ، كە پێشێلكارییەكی ئاشكرای بنەماكانی یاسایی نێودەوڵەتیە.
عێراق داوای چڕكردنەوەی هەوڵە نێودەوڵەتیەكان دەكات بۆ راگرتنی شەڕی زایۆنی لەناوچەكە و، زامنكردنی پابەندبونی بە یاساو پەیماننامە نێودەوڵەتیەكان.
#روون_میدیا
ژمارەی خوێندراو : 49 جار