پەیامی ڕێبەری باڵاى کۆماری ئیسلامی ئێران له‌باره‌ى ڕه‌وشى سوریاوه‌ :

پێش 1 هەفتە

پەیامی ڕێبەری باڵاى کۆماری ئیسلامی ئێران له‌باره‌ى ڕه‌وشى سوریاوه‌ :

- ئیمە هیچ هێزێکی بەوەکالەتمان نییە، ئەگەر بمانەوێت هەر ھەنگاوێك بنێین پێویستمان بەھێزی بەوەكالەت نییە

- ئەوانەى دەڵێن ئێران بریکارەکانی لەناوچەکە لەدەستداوە، بەهەڵەداچون ، چونکە ئێران هیچ هێزێکی بەوەکالەتی نییە، سەبارەت بەسوریاش پێشبینی دروستبونی گروپێکی بەهێزو شەرەفمەند لەسوریا دەكەین".
- یەمەن شەڕ دەکات، چونکە ئیمانی هەیە، حزبوڵڵا شەڕدەکات، چونکە هێزی ئیمانەكەی بەرەو مەیدانەكان دەیبات، هەروەها حەماس‌و جیهادی ئیسلامی شەڕدەکەن، چونکە بیروباوەڕەکانیان ناچاریان دەکات، ئەوان وەک بریکاری ئێمە مامەڵە ناکەن، ئەگەر ڕۆژێک بمانەوێت هەنگاو بنێین، پێویستمان بەهێزی بەوەکالەت نییە".

- لەسوریا زانکۆ، قوتابخانە، شەقام‌و ماڵ‌و ژیانی ھاوڵاتیان نا ئارامە، ژیانیان هەموی نائارامە، چی بکەن؟ دەبێت بەهێزو ئیرادە لەدژی ئەوکەسانە بوەستێت کە ئەم پلانەیان داڕشتوەو ئەوانەیشی كە جێبەجێیان کردوە".
-بەرنامەی ئەمریکا بۆ کۆنترۆڵکردنی وڵاتان یان ستەمکاریی، یان بڵاوکردنەوەی پشێویی‌و نائارامییە، بۆیە لەسوریا ئەو ئاژاوەیان دروستکرد، کەچی پێیانوایە سەرکەوتنیان بەدەستهێناوە

ژمارەی خوێندراو : 15 جار

هەواڵی زیاتر