لە ساڵی 2024 دا بەكارهێنەرانـی سناپچات لە عێراق گەیشتە 15.4 ملیۆن بەكارهێنەر

3 رۆژ پێش ئێستا

ئامار شیكاریی "پێداچونه‌وه‌ی دانیشتوانی جیهان" دەریخستووە كە :
ـ عێراق له‌ لیستی 10 وڵاتی عه‌ره‌بی كه‌ ئه‌پڵیكه‌یشنی "سناپچات" به‌كارده‌هێنن، پله‌ی دوه‌می به‌ده‌ستهێناوه‌.
ـ سعودیه‌ له‌ پێشه‌نگی لیستی ئه‌و وڵاته‌ عه‌ره‌بیانه‌ی زۆرترین كه‌س  ئه‌م ئه‌پڵیكه‌یشنه‌یان به‌كارهێناوه‌، میسریش دوای عێراق پله‌ی سێیه‌می به‌ده‌ستهێناوه‌.
ـ سعودیه‌ له‌ پله‌ی پێنجه‌می جیهاندایه‌، به‌و پێیه‌ی ژماره‌ی به‌كارهێنه‌رانی سناپچات له‌و وڵاته‌دا له‌ ماوه‌ی ساڵی ڕابردودا گه‌یشته‌ نزیكه‌ی 23.3 ملیۆن به‌كارهێنه‌ر، كه‌ به‌راورد به‌ ساڵی ڕابردو نزیكه‌ی 2.3 زیادیكردوه‌.
ـ عێراقیش له‌ ڕوی ژماره‌ی به‌كارهێنه‌رانی سناپچاته‌وه‌ پله‌ی حه‌وته‌می جیهان و دوه‌می وڵاتانی عه‌ره‌بی به‌ده‌ستهێناوه‌ ژماره‌ی به‌كارهێنه‌رانی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ له‌ ساڵی 2024دا ده‌گاته‌ 15.4 ملیۆن به‌كارهێنه‌ر.
به‌پێی ئاماره‌كان ژماره‌ی به‌كارهێنه‌رانی ئه‌م ئه‌پڵیكه‌یشنه‌ له‌ عێراق نزیكه‌ی 200 هه‌زار به‌كارهێنه‌ر كه‌میكردوه‌.
ـ میسریش، له‌ پله‌ی سێیه‌می وڵاتانی عه‌ره‌بیدا، له‌ پله‌ی نۆیه‌می جیهاندایه‌، به‌و پێیه‌ی ژماره‌ی به‌كارهێنه‌رانی ئه‌پلیكه‌یشنه‌كه‌ له‌ میسر تا سه‌ره‌تای ساڵی 2025 گه‌یشته‌ نزیكه‌ی 12.3 ملیۆن به‌كارهێنه‌ر، له‌ كاتێكدا ساڵی ڕابردو 15.4 ملیۆن به‌كارهێنه‌ر بو.
ـ جه‌زائیر له‌ پله‌ی چواره‌می جیهانی عه‌ره‌بی به‌ 7.5 ملیۆن به‌كارهێنه‌ری سناپچات و هه‌روه‌ها مه‌غریب به‌ پله‌ی پێنجه‌می عه‌ره‌بی دێت به‌ 5.4 ملیۆن به‌كارهێنه‌ر، دواتر ئیمارات پله‌ی شه‌شه‌می جیهانی عه‌ره‌بی به‌ده‌ستهێنا به‌ 4.1 ملیۆن به‌كارهێنه‌ر، ئوردنیش پله‌ی حه‌وته‌می له‌ وڵاتانی عه‌ره‌بی به‌ 3.8 ملیۆن به‌كارهێنه‌ر تۆماركردوه‌.
ـ كوه‌یت له‌ پله‌ی هه‌شته‌می جیهانی عه‌ره‌بیدا به‌ 2 ملیۆن و 200 هه‌زار به‌كارهێنه‌ر، عومان به‌ 1.9 ملیۆن به‌كارهێنه‌ری ئه‌پلیكه‌یشنه‌كه‌ پله‌ی نۆیه‌می به‌ده‌ستهێناوه‌ و تونسیش له‌ ڕیزبه‌ندی 10ه‌مینی وڵاتانی عه‌ره‌بی كه‌ زۆرترین به‌كارهێنانی سناپچاتیان به‌كارهێناوه‌ به‌ 1.2 ملیۆن به‌كارهێنه‌ره‌وه‌ پله‌ی ده‌یه‌می به‌ده‌ستهێناوه‌.

ژمارەی خوێندراو : 28 جار

هەواڵی زیاتر