سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت پێویستمان بە چاکسازی هەیە بەڵام کەس ناتوانێت پرۆسەکەمان بەسەردا بچەسپێنێت.
محمد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاندوە کەسانێک دەیانەوێت گۆرانکاریەکانی سوریا ببەستنەوە بەگۆرانکاری لەسیستەمی حکومرانی عێراق .
دەشڵێت هیچ کەسێک مافی ئەوەی نییە گۆڕانکاری و چاکسازیمان بەسەردا بسەپێنێت، چ لە بواری ئابوریدا بێت یا ئەمنی، بهڵام دان بەوەدا دەنێین کە پێویستمان بە پرۆسەی چاکسازی هەیە لە جومگە جیاجیاکاندا".
دەشڵێت سیستەمی سیاسیمان لەسەر بنەمای دەستورە کە نوێنەرایەتی عێراقیەکان دەکات و دەبێت پێداچونەوەیەک بکەین بۆ ئەوشتانەی بەدەستمان نەهێناون و دەستکەوتەکانیش گەورەتر و زیاتر دەبن.
قسەکانی سودانی لەکاتێکدایە دوای لابردنی بنەماڵەی ئەسەد لە حوکمی سوریا دەنگۆی چاکسازی و گۆرانکاری لەعێراق دروستبووە.
ژمارەی خوێندراو : 4 جار