محەمەد شەیاع سودانی، سهرۆك وهزیرانی عێراق لە
ڕێوڕەسمی یادکردنەوەی ساڵیادی شەهیدبونی محەمەد باقر حەکیم لە بەغدادی ڕایگهیاند :
ـ بۆ ماوەی زیاتر لە ساڵێکە، ناوچەکەمان پێشکەوتنی
گرنگی بەخۆوە بینیوە، لە ئەنجامدا گۆڕانکاری سیاسی گەورەی لێکەوتوەتەوە، هەر
لەسەرەتای ڕوداوەکانی سوریاوە بەپەرۆش بوین، بۆ ئەوەی عێراق لەلایەنگری کردنی
لایەنێک یان گروپێک دوربخەینەوە و بڕیاردان لەسەر چارەنوسی سوریا بۆ سورییەکان
بەجێبهێڵین.
ـ کەسانێک هەوڵیاندا گۆڕانکارییەکانی سوریا ببەستنەوە
بە قسەکردن لەسەر گۆڕینی سیستمی سیاسی لە عێراق، ئەمەش قابیلی قسەلەسەر كردن نییە
ـ ئێمە
سیستەمێکی دیموکراسی فرەییمان هەیە کە هەموان لەخۆدەگرێت، گواستنەوەی ئاشتیانەی
دەسەڵات مسۆگەر دەکات، هەروەها ڕێگە بە چاکسازی و ڕاستکردنەوەی ناهاوسەنگیەکان
دەدات لە ژێر چەتری دەستور و یاسادا.
ـ هیچ کەسێک مافی ئەوەی نییە گۆڕانکاری و چاکسازیمان
بەسەردا بسەپێنێت، چ لە بواری ئابووریدا بێت یا ئەمنی، و لەهەمان کاتدا ئێمە دان
بەوەدا دەنێین کە پێویستی بە پرۆسەی چاکسازی هەیە لە جومگە جیاجیاکاندا.
ـ پێویستە
پێداچونەوەی ئەوە بکەین کە بەدیهاتوە و ئەوەی دواکەوتوین و دەستکەوتەکانیش گەورەتر
و زیاتر دەبن، چونکە سیستمێکی سیاسیمان لەسەر بنەمای دەستورێک دامەزراند، کە
نوێنەرایەتی هەموو عێراقییەکان دەکات
ـ حکومەتەکەمان
پەرۆشە بۆ بنیاتنانەوەی پەیوەندییەکانی عێراق لەگەڵ هەمو وڵاتان، بەپێی پرەنسیپی
(دیپلۆماسی بەرهەمدار) و دەستپێکردنی هاوبەشی ئابوری و گەشەپێدان کە عێراق بکاتە
خاڵی کۆبونەوەی بەرژەوەندییەکان نەک جێگەی ململانێ و پێکدادان
ـ لەماوەی چەند مانگی ڕابردودا کارمان کردوە بۆ ئەوەی عێراق
نەبێتە گۆڕەپانی جەنگ و بەڕاوێژ لەگەڵ برایان و دۆستانمان و بەپشتیوانی بەردەوامی
هێزە سیاسییە نیشتمانییەکانی حکومەت لەم پرۆسەیەدا هەوڵمان داوە
ژمارەی خوێندراو : 5 جار