لە ماوەی چەند مانگی ڕابردودا کارمانکردووە بۆ ئەوەی عێراق نەبێتە گۆڕەپانی جەنگ

2 رۆژ پێش ئێستا

محەمەد شەیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق لە ڕێوڕەسمی یادکردنەوەی ساڵیادی شەهیدبونی محەمەد باقر حەکیم لە بەغدادی ڕایگه‌یاند :
بۆ ماوەی زیاتر لە ساڵێکە، ناوچەکەمان پێشکەوتنی گرنگی بەخۆوە بینیوە، لە ئەنجامدا گۆڕانکاری سیاسی گەورەی لێکەوتوەتەوە، هەر لەسەرەتای ڕوداوەکانی سوریاوە بەپەرۆش بوین، بۆ ئەوەی عێراق لەلایەنگری کردنی لایەنێک یان گروپێک دوربخەینەوە و بڕیاردان لەسەر چارەنوسی سوریا بۆ سورییەکان بەجێبهێڵین.
کەسانێک هەوڵیاندا گۆڕانکارییەکانی سوریا ببەستنەوە بە قسەکردن لەسەر گۆڕینی سیستمی سیاسی لە عێراق، ئەمەش قابیلی قسەلەسەر كردن نییە
ئێمە سیستەمێکی دیموکراسی فرەییمان هەیە کە هەموان لەخۆدەگرێت، گواستنەوەی ئاشتیانەی دەسەڵات مسۆگەر دەکات، هەروەها ڕێگە بە چاکسازی و ڕاستکردنەوەی ناهاوسەنگیەکان دەدات لە ژێر چەتری دەستور و یاسادا.
هیچ کەسێک مافی ئەوەی نییە گۆڕانکاری و چاکسازیمان بەسەردا بسەپێنێت، چ لە بواری ئابووریدا بێت یا ئەمنی، و لەهەمان کاتدا ئێمە دان بەوەدا دەنێین کە پێویستی بە پرۆسەی چاکسازی هەیە لە جومگە جیاجیاکاندا.
پێویستە پێداچونەوەی ئەوە بکەین کە بەدیهاتوە و ئەوەی دواکەوتوین و دەستکەوتەکانیش گەورەتر و زیاتر دەبن، چونکە سیستمێکی سیاسیمان لەسەر بنەمای دەستورێک دامەزراند، کە نوێنەرایەتی هەموو عێراقییەکان دەکات
حکومەتەکەمان پەرۆشە بۆ بنیاتنانەوەی پەیوەندییەکانی عێراق لەگەڵ هەمو وڵاتان، بەپێی پرەنسیپی (دیپلۆماسی بەرهەمدار) و دەستپێکردنی هاوبەشی ئابوری و گەشەپێدان کە عێراق بکاتە خاڵی کۆبونەوەی بەرژەوەندییەکان نەک جێگەی ململانێ و پێکدادان
لەماوەی چەند مانگی ڕابردودا کارمان کردوە بۆ ئەوەی عێراق نەبێتە گۆڕەپانی جەنگ و بەڕاوێژ لەگەڵ برایان و دۆستانمان و بەپشتیوانی بەردەوامی هێزە سیاسییە نیشتمانییەکانی حکومەت لەم پرۆسەیەدا هەوڵمان داوە.

 

#روون_میدیا

ژمارەی خوێندراو : 20 جار

هەواڵی زیاتر