شارەزایەكی كوردی IT و شەپۆلە گەیەنەرەكان، لەبارەی تەقینەوەكانی لوبنانەوە قسەی جیاواز بۆ روون_میدیا دەكات

1 رۆژ پێش ئێستا

شارەزایەكی كوردی IT و شەپۆلە گەیەنەرەكان، لەبارەی تەقینەوەكانی لوبنانەوە قسەی جیاواز بۆ #روون_میدیا دەكات
#روون_میدیا
رەفیق عەلی، شارەزایەكی كوردی دانیشتوی سلێمانییە و ساڵانێكی زۆرە لە بواری ئایتی و كۆمپیوتەر و دروستكردنی پەخشی ڕادیۆ و تەلەفزیۆندا كاردەكات .
ئەو لەبارەی تەقینەوەی هەزاران ئامێری بێتەل كە ناوی (پەیجەر - PAGER) قسەی جیاواز بۆ #روون_میدیا دەكات و دەڵێت "لە هەندێ سەرچاوەی هەواڵ وا بڵاوکراوەتەوە کە ڤۆڵتیەی پاتریەکان لەلایەن هاککەرانی زا*یۆنییەوە بەرزکراوەتەوە و بوەتە هۆی تەقینەوەی پەیجەرەکان،
بەلام ئەمە لە ڕوی زانستیەوە دورە لە ڕاستیەوە، چونكە ئەگەر پاتریەکەش بتەقێتەوە زیانێکی ئەوتۆ نادات"
رەفیق عەلی لەبارەی ئامێری پەیجەرەوە دەڵێت "ئامێرێکی پەیوەندیکردنە و بە هۆی نامەی نوسراوەوە ( message) بێتەلە لەگەڵ دەزگایەکی سەرەکی کە لەسەر هەردوو باندی (UHF , VHF) بە تایبەت لەسەر فریکوێنسی 900MHz کاردەکات و هیچ پەیوەندی بە سیستەمی مۆبایل (cell phone) وە نیە .
رووداوی تەقینەوەی هەزاران پەیجەر لە یەك چركەدا لە باشوری لوبنان و سوریا، سەرجەم پسپۆڕان و شارەزایانی بوارەكە و دونیاشی بەخۆیەوە سەرقاڵكردووە .
رەفیق عەلی دەڵێت " ئەمڕۆ لە ضاحیەی جنوبی بەیروت ژمارەیەکی زۆر لەم ئامێرانە تەقینەوە، دیارە حزبوڵا کە ئەو ناوچەیە لە ژیر دەسەڵاتی ئەودایە بۆ پەیوەندی کردن بەکاریهێناوە، هەندێ لە دەزگاکان بۆ کاری ئەمنیەتی خۆیان سیستەمی مۆبایل بەکارناهێنن نەوەک چاودێری بکرێن"
ئەو زانیاریی زیاتر دەدات و ئاشكرایكردەكات "ژمارەیەک لەم ئامێرانە بە دەزگایەکی سەرەکیەوە دەبەسترێن و لەکاتی پێویستدا ئەو کەسانەی هەڵگری ئەم پەیجەرەن لەڕێگەی نامە و زەنگەوە ئاگادار دەکرێنەوە بۆ کاری تایبەت"
سەبارەت بە وردەكاریی ئامێرەكە، ڕەفیق عەلی ڕایدەگەیەنێت "ئەم ئامێرە زۆر سادەیە و بەیەک پاتری (1.5) ڤۆڵت کاردەکات وە پارچەکانی ناو ئامێرەکەش زۆر بچوکن، لە هەندێ سەرچاوەی هەواڵ وا بڵاوکراوەتەوە کە ڤۆڵتیەی پاتریەکان لەلایەن هاککەرانی ئیسرائیلەوە بەرزکراوەتەوە و بوەتە هۆی تەقینەوەی پەیجەرەکان، بەلام ئەمە لە ڕوی زانستیەوە دورە لە ڕاستیەوە"
تەئكیددەكاتەوە "بە پێی تێگەیشتنی من ئەو کۆمپانیەی سیستەمەکەی داناوە لەلایەن دەزگای سیخوڕیی و تیرۆریستی موسادەوە کۆنترۆڵ کراوەو پێش دانانی پەیجەرەکان TNT تێدا دانراوە بۆ ئەوەی لە کاتێکی دیاریکراودا بتەقێنرێنەوە"

ژمارەی خوێندراو : 9 جار

هەواڵی زیاتر