بۆ موچەی مانگەکانی 8 و 9 لیژنەیەک دەچێتە بەغدا

8 کاتژمێر پێش ئێستا

هەفتەی داهاتوو شاندی هەرێم بۆ پرسی مووچەی مانگەکانی ئاب و ئەیلوولی مووچەخۆرانی هەرێم سەردانی بەغدا دەکات.
ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند:
رۆژی دووشەممەی هەفتەی داهاتوو، شاندی هەرێمی کوردستان بۆ مووچەی مانگەکانی 8 و 9 سەردانی بەغدا دەکات.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئامانجی سەردانی شاندەکە بەدواداچوونە بۆ کۆی بڕیارەکانی ئەنجومەنی ئابوریی هەرێمی کوردستان و عێراق، لە پێشینەی بڕیارەکانیش مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمە، بەتایبەت بۆ مانگەکانی ئاب و ئەیلوولی ئەمساڵ.
ئەمەش لە کاتێکدایە، ڕۆژی 3ی ئەم مانگە دابەشکردنی مووچەی مانگی تەمموز دەستیپێکرد و لەماوەی سێ رۆژدا مووچەی سەرجەم مووچەخۆران دابەشکرا، بەڵام لە کاتێکدا نزیکدەبینەوە لە مانگی تشرینی یەکەم تاوەکو ئێستا وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی 8 دیار نییە.
#روون_میدیا

ژمارەی خوێندراو : 3 جار

هەواڵی زیاتر